
سه‌فین موحسین دزه‌یی وته‌بێژی
ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێم به ماڵپه‌ری ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی راگه‌یاند:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح سڵاوی خوای
لێبێت، وێڕای پیرۆزبایی گه‌رممان له خوشك و برایانی مه‌سیحی،
رایده‌گه‌یه‌نین كه رۆژانی 25 و 252014/12/26 له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی
حكومه‌ت پشوی ره‌سمی ده‌بێت.
راشیگه‌یاندوه: هاوكات
رایده‌گه‌یه‌نین كه رۆژی 2014/1/1 كه رێكه‌وتی یه‌كه‌م رۆژی ساڵی تازه‌ی
زاینییه پشوی ره‌سمی ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت.
دزه‌یی هیوای خواست هه‌ردوو
جه‌ژی له‌دایكبوون و سه‌ری ساڵی تازه ببێته مایه‌ی زیاتر پێشكه‌وتنی
هه‌رێمی كوردستان له‌رووی سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدان و لێبورده‌یی و
پێكه‌وه ژیان و به‌خته‌وه‌ری بۆ هاووڵاتیان.