9:35 ص
m11puk
لە هۆڵی بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و لاوانی گەرمیان بە ئامادەبوونی سیروان سەلمان سەرپەرشتیاری خولی ( ڕاپەڕین ) و جێگری بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و لاوانی گەرمیان و بەرێوەبەری بەرێوەرێتی وەرزشی گەرمیان و ڕاهێنەرانی تیپە یەكەمەكانی قەزاو ناحیەكانی گەرمیان كۆبوونەوەی هونەری خولی ڕاپەرین بەرێوەچوو كە لە لایەن رێكخراوەی (ڕوانگە) وە دەكرێتەوە .
هەر لەو دانیشتنەدا سیروان سەلمان رێنماییەكان و كار و ناوەرۆكی خولەكەی بۆ نوێنەری تیپە بەشداربووەكانی خولەكە شیكردەوەو چەند ڕێنماییەكی نوێی بۆ تیپە بەشداربووەكانی لە سەر خولی ئەمساڵ باس كرد .
دواتر تیروپشكی یارییەكان ئەنجامدرا و جل وبەرگ و وپێداویستی وەرزشی بەسەر تیپەكانیشدا دابەشكرا .
هادی ئەحمەد