تیپی هێرش خولێكی تۆپی پێی بۆ ( 16) تیپی لە دایكبوانی ساڵی 1995 كردەوە ، تیپە بەشداربووەكان بە سەر چوار گرووپدا دابەشكراون ، یارییەكانی خولەكەش بە سیستمی چوونەدەرەوە بە دوو دۆڕاندن بەرێوەدەچێت لە یاریگای چیمەنی حەمەی كەریم.
بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی وەرزشی لە ورزشكاران و وەرزشدۆستان ، دەسپێكی یارییەكان لە نێوان هەردوو تیپی ( سیروان و كوێستان )دا ئەنجامدرا ( 9 – 1 ) تیپی سیروان یارییەكەی بردەوەو یارییەكانی خولەكەش بەردەوامن .
لەلایەكی ترەوە : لە یاریگای یانەی رزگاری بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی وەرزشی و جەماوەرێكی زۆر لە وەرزشكاران و وەرزشدۆستان یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی تیپە پلە دووەكانی ناحیەی رزگاری لە نێوان هەردوو تیپی ( بروسك و شێروانە )دا ئەنجامدرا لە كاتی یاسایی یارییەكەدا هەردوو تیپ بو یەك گۆڵ یەكسانبوون بە لێدانی پەنالتی ( 4 – 3 ) تیپی بروسك یارییەكەی بردەوە و نازناوی خولەكەی بەدەستهێنا.
پاشان لە كۆتایدا خەڵاتی ناوبژیوانان و یاریزانانی هەردوو تیپ كرا ، شایەنی باسە خولەكەش لە لایەن لیژنەی تیپە میللییەكانی ناحیەی رزگارییەوە بۆ ( 9) رێكخرابوو .

هادی ئەحمەد