بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا
سێیه‌مین دانیشتنی نێوان هه‌ردوو وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی و پارتی
بكرێت و ئه‌ندامێكی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتیش ده‌ڵێت:
له‌دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت.
ئیستیحقاقی یه‌كێتی
حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری ی.ن.ك به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: تائێستا وه‌ك وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی دوو دانیشتنمان له‌گه‌ڵ وه‌فدی دانوستانكاری پارتیدا كردووه‌و له‌هه‌ردوو دانیشتنه‌كه‌شدا پێداگریمان كردووه له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه‌ی كه به‌پێی پێگه‌و رۆڵی یه‌كێتی له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و ئیقلیمییه‌وه به‌ئیستیحقاقی ده‌زانین بۆ یه‌كێتی و بریتین له: سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دوو وه‌زاره‌تی سیادی و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ش، به‌ڵام هێشتا ناوی وه‌زاره‌ته‌كانمان نه‌هێناوه.
وتیشی: له‌م هه‌فته‌یه‌دا سێیه‌م دانیشتنی نێوان هه‌ردوو وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی و پارتی ده‌كرێت و ئێستا چاوه‌ڕێین رۆژه‌كه‌ی دیاریبكرێت و له‌م خوله‌شدا باس له‌دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت، راشیگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت كابینه‌ی هه‌شته‌م كابینه‌یه‌كی كارا‌و ته‌ندروست و خزمه‌تگوزارو شه‌فاف بێت له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
هه‌مووان پێكه‌وه خزمه‌تی باشتر به‌هاووڵاتیان بكه‌ین
په‌یوه‌ست بهباسوخواسی قۆناغی داهاتوو، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خولی سێیه‌می په‌رله‌مان له‌لیستی پارتی، رایگه‌یاند: قۆناغێكی تازه هاتۆته ئاراوه‌و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و كاری نوێدان و قۆناغی داهاتوو وا ده‌خوازێ كه‌هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی رووبه‌ڕووی تهحهددییاتی قۆناغی داهاتوو ببنه‌وه‌و هه‌مووان پێكه‌وه خزمه‌تی باشتر به‌هاووڵاتیان بكه‌ن.