
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بهPUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆریستان له‌ناوه‌ڕاستی شاری سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر بینای سه‌ره‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی سه‌ڵاحه‌دین و سه‌رجه‌م كارمه‌ندنی ئه‌و كه‌ناڵه‌یان وه‌ك بارمته لای خۆیان ده‌ستگیركردووه‌و چوارده‌وری ئه‌و ناوچهیهشیانگرتووه.
هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌ش ئاشكراكرد، كه له‌ئێستادا په‌خشی كه‌ناڵی سه‌ڵاحه‌دین به‌رده‌وامه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی نارێك (مشه‌وه‌ش) و فیلمی ریسالهو هه‌واڵی به‌په‌له‌ی پشووی ره‌سمی رۆژانی سێ شه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌خشده‌كات.
كه‌ناڵی سه‌ڵاحه‌دین تهلهفیزیۆنێكی ئاسمانی عیراقییه‌و باره‌گای سه‌ره‌كی له‌شاری تكریتهو له ساڵی 2006 ه‌وه ده‌ستی به په‌خشی خۆیكردووه، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌وه پشتگیری ماددی ده‌كرێت.
له‌ئێستاشدا به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌وشاره هاتووچۆیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌و شاره قه‌ده‌غه‌كردووه.
PUKmedia
هونه‌ر مه‌نسور- تكریت