
هه‌ر له‌دوای شهرِی عیراق و هه‌ڵبژاردنی فه‌خامه‌تی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار، تاڵه‌بانی ته‌مه‌ن 80 ساڵان بووه‌ته كارزانی دانوساندن و ناوبژیوهنهكانی نێوان لایه‌نه عه‌ره‌به‌كانی سوننه و شیعه له‌لایه‌ك و كورد و عه‌ره‌ب له‌لایه‌كی تر.
ئیحسان ئه‌لشه‌مه‌ری مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی به‌غدا ده‌ڵێت: غیابی تاڵه‌بانی كاریگه‌رییه‌كی قوڵی هه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی سیاسی نێو لایه‌نه‌كانی عیراقی چونكه توانای را‌گرتن و رێكخستنی هاوكێشه سیاسییه‌كان بوو، هه‌روه‌ها رێگربوو له هه‌ر لادانێكی سیاسی نه‌خوازراو.
ئاشیگهیاندووه: ئه‌م ساڵه به تاڵترین و ناخۆشترین ساڵانی عیراق هه‌ژمارده‌كرێت چونكه بۆ ماوه‌ی ساڵێكه عیراق كه‌وتۆته ژێرباری غیابی پارێزه‌ر و زامنی ده‌ستوری عیراقی.
هه‌روه‌ها ئه‌لشه‌مه‌ری ده‌ڵێت تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار رۆڵی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی و دامه‌زراوه‌یی له‌عیراق ده‌بینی به‌ڵام له غیابی تاڵه‌بانی گشت ئۆرگان و دام و ده‌زگاكانی عیراق نقوم بووه‌ته نێو چاڵی پشێوی.
سه‌رچاوه : رۆژنامه‌ی (لۆریانت دو ژوغ) ی لوبنانی كۆپی فه‌ره‌نسی
PUKmedia
ئا / دارا فه‌ره‌ج