
عه‌بدولڕه‌حمان
به‌راك، بانگخوازی سعودی رایده‌گه‌یه‌نێت "ماندێلا نوسڕانیو كافره،
هه‌ركه‌سێ رێزی لێ بنێ وه‌ك ئه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی نزای بۆ ده‌كات كارێكی
نه‌گونجاو ده‌كات له‌گه‌ڵ ئیسلام، ئه‌گه‌ر پێداگریش له‌وه بكات ئه‌وا
ده‌بێته مورته‌د".
به‌راك
له تویتێكیدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی تویته‌ر، نووسیویه‌تی "ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنی
عه‌ره‌بی ده‌یكات له بایه‌خدان به مردنی ماندێلا‌و گواستنه‌وه‌ی
مه‌راسیمی نزابۆكردنی، ته‌نیاو ته‌نیا بۆ رازیكردنی دڵی ئهمریكاو
رۆژئاوایه، چونكه نوسڕانیییه، خۆ ئه‌گه‌ر مسوڵمانێك بوایه ئه‌و
بایه‌خه‌یان پێ نه‌ده‌دا".
به‌راك
نووسه‌رو رۆژنامهوانانیشی ئاگاداركردووه‌ته‌وه "دووچاری هه‌ڵه نهبنو
بایه‌خ به گه‌وره‌كردنی ماندێلا نه‌ده‌ن، چونكه له ئیسلامدا
گه‌وره‌كردنی كافران كارێكی خراپه‌و خوا پێغه‌مبه‌ری له‌وه ئاگادار
كردووه‌ته‌وه نابێت به چاوی گه‌وره سه‌یری كافران بكرێت".