كونسوڵی
پێشووی روسیا لهعێراقو له‌سه‌رده‌می سه‌ددام حسێندا، رایده‌گه‌یه‌نێت:
سه‌ددام، له‌ڕێگای سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌یه‌وه (تاهر جه‌لیل
حه‌بوش)، له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكادا، گفتوگۆی كرد، تاكو
بتوانێت، بچێته كوباو وڵاتی عێراق، ڕاده‌ستی ئه‌مریكییه‌كان بكات.
فكادیمێر
تیتورینكۆ، راشیگه‌یاندووه: له دوای ئه‌و پلانه‌ی سه‌دام،
ئه‌مریكییه‌كان، فێڵیان لێكرد‌و 50 ئه‌فسه‌ری باڵای سهربازیو
سه‌ركردایه‌تی به‌پاره ههڵخهڵهتاندو نه‌خشه‌كه‌ی لێ تێكدا.
تیتورینكۆ،
راشیگه‌یاندووه: كونسوڵی كوبا، دووا كونسوڵی وڵاتانی بێگانه بوو،
له‌به‌غداد مابووه‌وه. به فه‌رمانی ڤیدڵ كاسترۆ، سه‌رقاڵی سه‌فه‌ره‌كه‌ی
سه‌ددام حسێن بوو له‌به‌غداوه‌و به‌ڕێگای سوریادا، بۆ كوبا. به‌ڵام بۆی
ده‌ركه‌وت، ئه‌مریكییه‌كان، 50 ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رزی سوپا‌و
سهركردایهتیو گاردی كۆمارییان، له كاتی گفتوگۆدا كڕیوه‌و فڕۆكه‌یه‌كی
سی 130، له‌به‌غدا هه‌ڵی گرتن‌و بۆ ئه‌مریكا، گوازرانه‌وه. به‌مه‌ش،
كاره‌كه‌یان لێ هه‌ڵوه‌شایه‌وه.