نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی
گۆڕان پەیامێک ئاراستەی سەرکردە زویرەکانی بزوتنەوەکەی دەکات و پێیان دەلێت
: خۆتان خاوەنی هەموو بڕیارێکن.
نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی
گۆڕان هەموو هەوڵەکانی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ بەشدارکردنی سەرکردە زویرەکانی
گۆڕان لە یەکەمین کۆنگرەی گۆڕاندا کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لەشاری هەولێر
بەڕێوەدەچێ.
هەڵسوڕاوێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان کە
نزیکە لە نەوشیروان مستەفا، ئاشکرای کرد کە رێکخەری گشتی بزووتنەوەکە هەوڵی
زۆری داوە بۆ ئەوەی سەرکردە ناڕازییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری کۆنگرە
بکەن، بۆ ئەومەبەستە نەوشیروان سەردانی ماڵی کاک عوسمانی حاجی مەحموودی
کردووە و پێشتریش سەردانی ماڵی کاک قادری حاجی عەلی کردووە، بە تەلەفۆنیش
قسەی لەگەڵ هەریەک لە سەڵاح رەشید، سالار عەزیز و عوسمان بانیمارانی کردووە
بۆ ئەوەی بەشداربن لە کۆنگرەدا".
نەوشیروان مستەفا کە لەگەڵ سەرکردە
زویرەکانی قسەی کردووە وتویەتی "تەنانەت دەسەڵاتی بڕیاردانیشتان هەیە لە
کۆنگرە، فەرموون بەشداربن. بەڵام هەریەکەیان بەشێوەیەک وەڵامیان دایەوە و
کەسیان نەیانگوت بەشدار دەبن
سەرەڕای پەیوەندیەکانی نەوشیروان مستەفا بە
سەرکردە زیورەکانەوە ،هێشتا دیار نییە ئەوانەی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا
بەردی بناغەی بزووتنەوەی گۆڕانیان دانا و ئێستا نیگەرانن، بەشداری کۆنگرەکە
دەکەن یان نا.
سەرچاوەیەکى ئاگادار و نزیک لەکۆمپانیاى وشە تایبەت بەM9sharazoorى راگەیاند: نەوشیروان مستەفا جگەلەوەی سەردانى مالی هەریەکە لەقادر حاجی عەلی و عوسمان حاجی محمودى کردووە، هەمان کات لەرێگەى تەلەفۆنەوە پەیامى خۆی و بزوتنەوەى گۆرانى پێگەیاندوون، بەڵام قادری حاجی عەلی و عوسمانى حاجی محمود و سالار عەزیز و سەڵاح رەشید ئامادەیی خۆیان بۆ کۆنگرەى بزوتنەوەى گۆڕان دەرنەبڕیوە، ئەو سەرچاوەیە ئەوەیشی خستەڕوو هۆکاری نارازی بوونى ئەو سەرکردانە دەگەرێتەوە بۆ بوونى دەستەگەری و تەکەتولات لەهەناوى بزوتنەوەکەدا و هەروەها نزیکبوونەوەى بزوتنەوەى گۆران لە پارتى دیموکراتى کوردستان.

لە سایتی مەڵبەندی شارەزوورەوە