پشتیوان
گوڵپی ڕۆژنامهنوسو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان، ده‌رباره‌ی تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی ڕۆژنامه‌نوس ئاماژه‌ی
به‌وه‌كرد یه‌كێتی له‌به‌رانبه‌ر تۆمه‌ته‌كاندا كه بۆی دروستده‌كرێت
بێده‌نگ نابێت‌و هه‌ڵوێستی ده‌بێت.
پشتیوان
گوڵپی له به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆی ناوخۆدا رایگه‌یاند: له‌سه‌ر زه‌مینی
واقیع‌و به‌شێویه‌كی فه‌رمی یه‌كێتی لیژنه‌یه‌كی بۆ بهدواداچونو
ئاشكراكردنی بكوژانی كاوه‌گه‌رمیانی پێكهێناوه‌و بۆچونیشیوایه، ئه‌و
لیژنه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی جدی كاره‌كانی دهكاتو سورن له‌سه‌ر ئه‌وی
به‌زویی ئه‌و كه‌یسه ئاشكرا بكرێت.
پشتیوان
گوڵپی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، چڕكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر یه‌كێتی،
ده‌كرێت په‌یوه‌ندی به‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه هه‌بێت كه‌ماوه‌یه‌كی زۆره
له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆر له‌ده‌زگاو ناوه‌نده میدیاییه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر
یه‌كێتی ده‌ستیپێكردووه.





































