ئه‌مڕۆ 8-12 حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به ئاماده‌بوونی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی
لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان و دڵپاك تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان پێشوازییكرد
له یونگ هیۆن كیم كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور له هه‌ولێر.
له‌دیدارێكدا كه له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، باس له بارودۆخی ناوچه‌كه‌و عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كرا‌و ئه‌نجامی پێشهاتی ئه‌و گۆڕانكارییانه بیروڕایان له‌باره‌وه ئاڵوگۆڕكرا.
له‌و باره‌یه‌وه حاكم قادر روونیكرده‌وه كه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌ی بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك كردوه‌و وتی: حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان له ئاست پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد له‌عیراق یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگن و ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵایانه ده‌خاته پێش هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دیكه‌وه.
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی له‌باره‌ی رۆڵی یه‌كێتی-یه‌وه بۆ كونسوڵی كۆریای باشووری روونكرده‌وه كه یه‌كێتی هێزێكی سیاسیی كاریگه‌ره‌و خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانه‌و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عیراق و ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش حسابی بۆكراوه.
وتیشی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌مین حزبی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازه كه توانیویه‌تی سكرتێره‌كه‌ی له ئه‌نجامی خه‌باتی سیاسیی و پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه بگاته پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق.
هه‌روه‌ك ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و كوریاشهوه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، حاكم قادر به‌پێویستی زانی ئاستی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا فراوانتربكرێن و رایگه‌یاند: كه هه‌رێمی كوردستان ئێستا له قوناغێكی گرنگی ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و سهرمایهگوزاریدایهو توانیویه‌تی له بواری نه‌وت و غازدا سه‌رنجی كۆمپانیا گه‌وره‌كان رابكێشێت.
وتیشی: پێویسته كۆریاش واقعی هه‌رێم له‌به‌رچاوبگرێت و رۆڵی كاریگه‌رتر له بواری ئابووری و گه‌شتیاریی و وه‌به‌رهێناندا بگێرێت و له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی و دیبلۆماسیشدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و كۆریا بهروهپێشتر ببرێن.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا حاكم قادر باسی له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم كرد‌و وتی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌پێی رۆڵ و پێگه‌ی سیاسیی به‌شداری له‌م كابینه‌یه‌شدا ده‌كات و وتوێژهكانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وامن.
"په‌رله‌مانی كوریا به‌ره‌سمی جینۆسایدی گه‌لی كوردی ناساند"
له‌به‌رامبه‌ردا یۆنگ هیۆن كیم رایگه‌یاند: كه كۆریا به په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و دۆستایه‌تی كورد خۆشحاڵه‌و به‌جدییه‌وه كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و فراوانتركردنی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ده‌كات و راشیگه‌یاند: په‌رله‌مانی كۆریا به‌ره‌سمی جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردی ناساند و له‌و باره‌یه‌شه‌وه نامه‌ی ره‌سمی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه.
وتیشی: له‌رابردووشدا كۆریا له‌ڕێگه‌ی تیپی زه‌یتون و كۆیكاوه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شكردووه‌و هانی كۆمپانیاكانیشیان ده‌دات له كوردستان سه‌رمایه گوزاری بكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا حاكم قادر به‌ناوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه سوپاسگوزاری په‌رله‌مان و حكومه‌تی كۆریای كرد له ناساندنی جینۆسایدی كورد‌و رایگه‌یاند: ئه‌و هه‌نگاوه گه‌لی كورد دڵخۆشده‌كات و له‌یادی ناكه‌ن، هه‌روه‌ك هه‌موو پشتیوانییه‌كی ی.ن.ك-ی بۆ كونسوڵی كۆریای باشوور دووپاتكرده‌وه، به‌تایبه‌تی له‌رووی هاندانی كۆمپانیاكانیان بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمدا كاربكه‌ن.