
مقه‌ده‌م حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رايگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئافره‌تێك له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا و له سه‌ر جێگه‌ی خه‌وتن، به سووتاووی دۆزرایه‌وه.
ئافره‌ته‌كه ناوی (ئ. ی. ع)هو له دایكبووی ساڵی 1977یه، ژنی یه‌كه‌می پیاوێكه به ناوی (ت. م. ت) كه له‌دایكبووی ساڵی 1971ه، خێزانه‌كه كوردن و له ناوچه‌كانی دیاله‌وه هاتوون بۆ شارۆچكه‌ی رزگاری به‌مه‌به‌ستی نیشته‌جێبوون و منداڵییان نییه.
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پۆلیس له رووداوه‌كه ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌و رۆشتوونه‌ته شوێنه‌كه، بینیویانه ئافره‌ته‌كه له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ی خۆی به سووتاوی گیانی له‌ده‌ستداوه، وتیشی: "لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كرێت و تائێستا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، كه ئایا ئه‌و ئافره‌ته سووتێنراوه، یان ته‌زووی كاره‌با لێیداوه".
ته‌ئكیدیشكرده‌وه، كه له ئێستادا هاوسه‌ری ئافره‌ته سووتاوه‌كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
سۆران كه‌ریم