
جه‌لال
شێخ كه‌ریم بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،
جه‌ختی كرده‌وه: جێگری به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی شوێنی
لێدان به جه‌سته‌یه‌وه دیار بوه‌و له ژوره‌وه‌ش ده‌رگا بۆ بكوژه‌كه
كراوه‌ته‌وه.
بریكاری
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری شار رایگه‌یاندوه:
گومانی ئه‌وه ده‌كرێت به‌ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ كوژرابێت.
وتیشی:
هه‌تا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه ده‌رنه‌كه‌وێت ناتوانرێت هیچ بڵێین، به‌ڵام
به‌بڕوای خۆم ده‌چێته بابی كێشه‌ی تره‌وه، یان ویستوویانه
ئاژاوه‌یه‌ك بنێنه‌وه، پۆلیس له‌زاری ژنه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاندووه كه
سێ كه‌سبوون، جگه لهژنهكهشی هیچ كه‌سێك له‌خێزانه‌كه‌ی نه دایكی‌و
نه برای ژنهكهیو نهكچو كوڕه‌كه‌ی، نه گوێیان له‌ته‌قه بووه
نه كه‌سیان بینیوه، ره‌نگه به‌چه‌كی بێده‌نگ كوژرابێت.
جه‌لال
شێخ كه‌ریم، رونیشی كرده‌وه: ئه‌وه‌ی ئێمه به‌دواداچوونمان بۆ كردووه
له‌رێگه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوان‌و پۆلیس‌و ئاسایشه‌وه كه‌سێك یان زیاتر
چووه‌ته ژووره‌وه ده‌رگای بۆ كراوه‌ته‌وه، پێشتر ده‌رگا داخراوه، ئه‌و
كه‌سێكی ئاسایی نییه كه ئه‌وه‌نده نه‌شاره‌زا بێت ده‌رگاكه‌ی
بكاته‌وه، له‌ژووره‌وه به‌دوو فیشه‌كی ده‌مانچه كوژراوه‌و شوێنی
لێدانێكی پێوه بووه.