لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 11ی گه‌رمیانی یه‌كێتی، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه دوو لایه‌ن لێره و له‌وێ خه‌ریكی له‌كه‌داركردن و نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پیلانگێڕین دژ به یه‌كێتی.شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری، ئەندامی سەركرایەتی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 11ی گه‌رمیانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌و تیایدا هاتووه :"ماوه‌یه‌كه دوولایه‌نی سه‌ره‌كی ناو گۆڕه‌پانی سیاسی ناوچه‌كه لێره و له‌وێ خه‌ریكی له‌كه‌داركردن و نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پیلانگێڕین دژ به یه‌كێتی و ناوچه‌ی گه‌رمیان".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه گه‌رمیانییه‌كان قوربانییان زۆر داوه و كاره‌ساتی زۆریان چه‌شتووه :"بۆیه واز له‌م پیلانگێڕییه بهێنن با گه‌رمیانیه‌كان چیتر به ئارامی بژین".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه پێیخۆشبووه هاوڵاتیانی كوردستان و گه‌رمیانییه‌كانیش له‌وه ئاگادار بكاته‌وه :" كه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی هه‌مووكات مل كه‌چی یاساین" و ده‌نووسێت :" ئه‌گه‌ر ئه‌و دوولایه‌نه بیانه‌وێت ناو ناوبانگی یه‌كێتی له ناوچه‌كه ناشرین بكه‌ن ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبوڵكردن نییه".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی
سڵاو هاوڕێیان و دۆستان و خه‌مخۆرانی كوردستان به‌گشتی و ( ی ن ك ) به‌تایبه‌تی گه‌رمیان . سه‌ره‌تا حه‌زمكرد له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتیمه‌وه وه‌ك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌تان پێ رابگه‌یه‌نم ، كه ماوه‌یه‌كه دوولایه‌نی سه‌ره‌كی ناو گۆڕه‌پانی سیاسی ناوچه‌كه لێره و له‌وێ خه‌ریكی له‌كه‌داركردن و نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پیلانگێڕین دژ به یه‌كێتی و ناوچه‌ی گه‌رمیان كه هه‌موو خه‌ڵكی گه‌رمیان با ئه‌و راستییه ده‌زانن كه ( گه‌رمیان و ی ن ك ) دوانه‌یه‌كی لێك دانه‌بڕاون ، گه‌رمیانییه‌كان قوربانییان زۆر داوه و كاره‌ساتی زۆریان چه‌شتووه بۆیه واز له‌م پیلانگێڕییه بهێنن با گه‌رمیانیه‌كان چیتر به ئارامی بژین ، بۆیه وه‌ك ئه‌ركێكی خۆم سه‌ره‌تا له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتییه‌وه ئه‌و دوولایه‌نه‌شم لێ ئاگاداركردۆته‌وه ، وه حه‌زمكرد هاوڵاتیانی كوردستان و گه‌رمیانییه‌كانیشی لێ ئاگاداربكه‌مه‌وه كه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی هه‌مووكات مل كه‌چی یاساین ، و ئه‌گه‌ر ئه‌و دوولایه‌نه بیانه‌وێت ناو ناوبانگی یه‌كێتی له ناوچه‌كه ناشرین بكه‌ن ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبوڵكردن نییه و ناشبێت و گه‌رمیان و گه‌رمیانییه‌كانیش باش ئه‌و راستییه ده‌زانن كه كێ خه‌مخۆریان بووه و كێش ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر حسابی ئه‌وان و یه‌كێتی خۆیان بكه‌ن به پاڵه‌وان كه ئه‌م خه‌ونه‌یان هه‌رگیز نایه‌ته دی .