تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

5‏/1‏/2014

بۆ یه‌كه‌مجار كارتی ئه‌لیكترۆنی بۆ ده‌نگدان ده‌درێته‌ هاووڵاتیان

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ دوای 19 ی ئه‌م مانگه‌وه‌ كارتی ئه‌لكترۆنی دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر بنكه‌كانی ده‌نگداندا.

عه‌بدولڕه‌حمان خه‌لیفه‌ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌ 19 ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستبكرێت به‌ دابه‌شكردنی كارتی ئه‌لكترۆنی به‌سه‌ر بنكه‌كانی ده‌نگداندا له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق، ئه‌م دابه‌شكردنه‌ش  تا چه‌ند رۆژێك پێش ده‌نگدان به‌رده‌وام ده‌بێت.

وتیشی: ئه‌و كارته‌ ئه‌لكترۆنیه‌ به‌گشتی زانیاری ته‌واوی ئه‌و ده‌نگده‌ره‌ له‌ خۆ ده‌گرێت و ده‌نگده‌ر ده‌بێت له‌ رۆژی ده‌نگداندا نیشانی كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی بدات، واته‌ به‌بێ ئه‌و كارته‌ ده‌نگده‌ر ناتوانێت ده‌نگ بدات.

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی نیسانی داهاتوو، به‌دیاریكراوی له‌ 1-6-2014 وه‌ دیسان ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ده‌كرێنه‌وه‌ و ده‌نگده‌ر ده‌بێت بچێت سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ بكات تا په‌نجه‌ مۆرو وێنه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كارته‌ ئه‌لكترۆنیانه‌ دابنرێن.

راشیگه‌یاند: كارته‌كه‌ به‌ دوو قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت قۆناغی یه‌كه‌م پێی ده‌ڵێن ئه‌لكترۆنی و قۆناغی دووه‌م پێی ده‌ڵین بایۆمیتری و به‌هه‌ردوو قۆناغه‌كه‌ش ده‌ڵێن كارتی زیره‌ك.