به‌بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی بڕیاری
به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی یه‌كه یه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و
سه‌رجه‌م كوردستانیانی ئازیز ده‌كات.
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری هه‌ڵه‌بجه، كوردستانیانی خۆشه‌ویست
به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی بڕیاری به پارێزگابوونی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و ناردنی بڕیاره‌كه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی گه‌رم له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆڕاگر‌و قوربانیده‌ر، پیرۆزبایی گه‌رمیش ئاڕاسته‌ی یه‌كه یه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و سه‌رجه‌م كوردستانیانی ئازیز ئه‌كات.
به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی بڕیاری به پارێزگابوونی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و ناردنی بڕیاره‌كه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی گه‌رم له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆڕاگر‌و قوربانیده‌ر، پیرۆزبایی گه‌رمیش ئاڕاسته‌ی یه‌كه یه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و سه‌رجه‌م كوردستانیانی ئازیز ئه‌كات.
ئه‌مه‌ش گه‌رچی له‌چاو قوربانیدانی ئه‌و شاره سه‌ربه‌رزه، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌كی بچوكه، به‌ڵام له رووی ره‌مزییه‌وه به‌به‌رزی ئه‌ینرخێنین.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه پێشه‌نگی تێكۆشانی به پارێزگا بوونی هه‌ڵه‌بجه‌بوو و له پاڵ هێزه سیاسییه‌كانی تری كوردستان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا هه‌وڵه‌كانییان چڕكرده‌وه بۆ وه دیهێنانی ئه‌و داوایه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان، كه خۆشبه‌ختانه ئه‌و هه‌وڵانه له كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌ته‌وه چووه، ناو به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و كابینه‌ی حه‌وته‌م و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و كه‌یسه‌یان گه‌یانده ئه‌م قۆناغه پێشكه‌وتووه‌ی ئێستا.
به‌و بۆنه‌یه‌وه، سوپاسی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و وه‌زیره كورده‌كانی كابینه‌كه‌ش ئه‌كه‌ین، كه به ده‌ست و برده‌وه ئه‌و پێشنیاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیان زووبه‌زوو په‌سندكردو ناردیانه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
لێره‌وه داوا له فراكسیۆن و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌كه‌ین، كه به گیانی په‌رۆشی و هاوخه‌مییه‌وه پشتیوانی له‌و بڕیاره بكه‌ن و له راستیشدا هه‌ر ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌مان له نوێنه‌رانی گه‌ل هه‌یه له به‌غدا.
هاوكات داوا له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌كه‌ین كه پێش ته‌واوبوونی خولی په‌رله‌مانی ئێستا كه‌یسی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بخه‌نه به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
هاوكات داوا له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی و فراكسیۆنه‌كانی تری كوردستان ئه‌كه‌ین له به‌غدا، كه هاوئاهه‌نگ و پێكه‌وه هه‌وڵه‌كانیان له گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی تر بخه‌نه گه‌ڕ بۆ دابینكردنی ده‌نگی پێویست بۆ په‌سندكردنی بڕیاره‌كه.
پێشمان وایه هه‌ستی مرۆڤدۆستی و نیشتمانپه‌روه‌ری ته‌واوی نوێنه‌رانی گه‌ل له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه كاریگه‌ری ئه‌بێت، كه به زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری نوێنه‌ران بڕیاره‌كه په‌سند بكرێت .
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه، داواكارین له حكومه‌تی هه‌رێم، له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2014، بودجه‌ی پارێزگاكه ده‌ست نیشان بكرێت .
لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له په‌رله‌مان یه‌كێك له ئه‌ركه گرنگه‌كانیان ئه‌وه‌یه كه له وه‌ختی پێداچوونه‌وه‌و په‌سندكردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رگری زۆر له دیاركردنی بودجه‌ی پارێزگای چاوه‌روانكراوی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی تری په‌رله‌مانی كوردستاندا هاوئاهه‌نگی بكه‌ن و پێكه‌وه به‌رگری لێبكه‌ن.
دووباره پیرۆزبایی له خۆمان و له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به تایبه‌ت كه‌س و كاری قوربانیان ئه‌كه‌ین و گه‌له‌كه‌مان سه‌لماندییه‌وه كه هه‌رگیز هه‌ڵه‌بجه به ته‌نیا جێناهێڵن.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
1-1-2014
1-1-2014