تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

2‏/1‏/2014

نیوە كوڕێكی تەواو


 كە پێشمەرگەیەك شەهید دەبێ‌ ئاپارتمانی كوردایەتی دەزریكێنێ‌.. ئەوانەی بۆی بەداخەوەن و لە ناخەوە بۆیدەگرین: هاوڕێكانی و تفەنگ و سەنگەرەكەیەتی كە سەردەمانێك هاودەمی یەكتری بوون.. كە هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدبوونێًك پەخشدەبێتەوە دڵۆپ دڵۆپ هەنسكی بیرەوەرییەكانمان باوەش بە ساتەوەختەكانی مێژووی ئازاراویماندادەكەن.. دەبێ‌ كەی بێ‌ لەو پەتای گەرمەشینانە دەربازبین و لە كەوشەنی ئازادی و تخوبی پڕ لە ئومێدیدا هەڵبكەین و شیتر گوێمان بە لرفەی رووباری خوێن و نركەی گیانەڵای پیاوانی شۆڕشگێڕ لە حوزووری نیشتماندا نەزرنگێتەوە.؟

لەم زۆنە ئارامەدا، دوای پرۆسەی ئازادی وای بۆ نەچووین گیانە پەرۆشەكانی پڕ لە تاڤگەی خۆشەویستی ژیان, لە نەبوونی هەڵڵای شەڕوپێكادانا گوێ‌ بۆ خورزمی لافاوی خوێن رادێرن.. لە زرمەی تەقینەوەی كارەساتدا راچڵەكێین.؟ كەناڵەكانی دەنگوباس سوێیەكی خەماوی بچزێننە نوكی دڵمانا.. ئیتر ئەمجارە دڵەكان گلاراویانە.. لە كۆڕی گەرمەشینێكدان بۆ هەڤاڵێكی زێدە ئازیزمان كە شوێنەزای خەباتی بێوچانی بەجێهێشت.

كێ‌ هەبێ‌ نەزانێ‌ گەرمیان كوڕە كامڵ و نیوە كوڕەكانیشی لە هەلی ئەنگوستەچاودا هەنگاو هەڵدەگرن و بەرەو هەورازی قوچ و دژ مل دەنێن.! قرچەی نیوەڕۆیەكی گەرمی پڕ لە هاڵاوی گەرمیان بوو.. مناڵێكی زیتەڵەی لاساری خوێنگەرم, بە پسكەپسك خۆی خزاندە كۆڕی كەرتی 3ی ت 51ی گەرمیانەوە.. نیگای پێشمەرگەكان كەوتنەسەر رووخساری بزێوی ساوایانەی میوانی تازە.. هێشتا لێپرسراوەكەیان دەمی پرسیاری هەڵنەپچڕیبوو.. بە هەڵەداوان پیرێژنێكی تەمەن خەماوی ساتەخۆشەكانی رامانی تێكدا و بە دەنگێكی نمینەوە دۆخەكەی شڵەژان.. عەبدولكەریمە رۆڵە.. بابڕۆینەوە, ناتوانی ئەم رێیە ببڕی.؟ تۆ هێشتا نیوە كوڕی.. ئیتر پێشمەرگەكان خنووكەی خەیاڵی خۆشمەزەی ئەو داماوەیان دەدا كە دەیویست ببێتە كوڕێكی تەواو لە ئامێزی دایكی بەربێتەوە ناو پانتایی ژیانی سەربەخۆیی خۆی.. هەریەكە لەلایەكەوە سیخورمەی تێدەسرەواند: ئای .. تۆ هێشتا نیوەكوڕی.؟ ئیتر پورە مینا عەبدولكەریمی وەكو ناوێك لە قووتووی هەناسە گەرمەكانیدا هەڵگرت و بە خەمساردی گەڕایەوە.. نیوە كوڕیش كەلەبەری شۆڕشی كردەوە و دەستی بە قوڵفی خەباتەوە گرت و ئامێتەی خەونە خۆشەكانی بوو.. بوو بە پیاوی سەنگەر و تفەنگ و بیرو باوەڕ.

شۆڕش پرۆسەیەكی مەزنە.. گەورە مرۆڤەكان نەخشەی دەكێشن, ئۆقیانوسێك خوێن و ئارەقە و خۆشەویستی و خۆبەختكردن هەڵنەڕێژن بۆ دەستەبەركردنی دواڕۆژ و دەستەمۆكردنی خۆری ئاوات.. ئەوەی عیشقی ئازادی سەری پێهەڵگرتبێ‌ تا نەكاتە لوتكە, تا بە خوێن دەروازەی هەڵوێست سواخ نەدا، ناوەستێ‌.
نیوەكوڕ گەرچی لە ناخی پورە مینای دایكیدا بوو بووە كوڕێكی تەواو بەڵام لای هاوڕێكانی هەر ئەو نیوەكوڕە بوو لە یەكەم رۆژی ئاوێزانی پێشمەرگایەتی و تاشەبەردەكانی شاخدا لە ئامێزی شۆڕشدا لەدایكبوو.. هەتا دەهات باڵای دەكرد .. دوای ئەوەش بووە فەرماندە و خودانی چوار زاڕۆكی چاوگەش هەر لە خانەی خۆشەویستیدا بە نیوەكوڕی مایەوە.

ژیانی نیوەكوڕ ئەلبومێكی پڕ لە ئێسكسووكی و دۆستایەتی و هێمنی و سێكنی بوو.. لە خەباتدا سیمبولی ئازایی و زات و پڕكێشی پێشمەرگایەتی بوو.. لە هەڵسوكەوتی رۆژانەدا مۆدێلێكی ناوازە و خانەخوێی سەلاری و خانەدانی خۆنەویستی و گوێڕایەڵی و رێناسی كۆڕی دلۆڤانی و خەمخواری و هەویای بەرزبوو.

ئای مردن بە نەفرەت بی.. بۆ كاتی خۆت ناناسی.؟ هەرئەوەندە دەزانی هەڵدەكەوتیتەسەر و نێچیری خۆت دەبەیت.. نەدەبوو ئەمجارە ئیستێكت بكردایە و لە ئاست ئەم دلێرمەردە بگوزەریتایە.؟ هەمیشە مردن بەزەیی نەبووە، بەڵام زۆرجاریش شۆڕەسوارانی بواری تێكۆشان مەرگبازییانكردووە و دەستیانخستووەتە چاوی مردنەوە و لەربەرامبەریاندا بێدەنگ بووە.

دیسانەوە لە قرچەی نیوەڕۆیەكی گەرمی چاوەڕواننەكراودا واشەی هەواڵێكی سندان لێدراو خۆیكرد بە ئاقاری دڵی پڕ لە سوێماندا كسپەیەك هەناوی هەڵقرچاندین: نیوەكوڕیش شەهید بوو.. ئیتر دەرگای پرسیارە تووڕەكان واڵابوو.. بۆ شەهید بوو.؟ كێ‌ شەهیدی كرد.؟ لەكوێ‌ شەهیدبوو.؟
كێ‌ بڕوادەكات كە شەڕ نەمابێت, هێزی دوژمن لە ناوا نەبێ‌, هێرش و پەلاماری سەربازی لە ئارادا نەبێ‌.. فەرماندەیەكی ماندوونەناس بە دەستێكی چەپەڵی, گۆدی لە یاساقاچاغ, شەهید ببێ‌.؟ ئەی بۆچی ئەم رمووزنە دەعەجانییە ئەم یارییە مایەپووچە بكات.؟ دەبێ‌ ئەو لایەنە ئوجاغكوێرە چی فەلسەفەیەك پەیڕەو بكات كە بەمجۆرە كارانە خەڵكەكەی پەروەردەبكات و بە پەیژەی مەرگدۆستی ئاینیدا هەڵزنێن و نرخێكی ئەوتۆیان بۆ ژیان لەلانەبێ‌.؟ ئەمانە لە تونێلە تاریكەكانی بیر و ئایدۆلۆژیای وشك و برینگەوە هاتوون و بە داروباری سابوتاژییەوە خۆیان دەكەنە ناو ئاپۆرای ژیاندا و هەموو شتێك هەڵدەكڕووزێنن و جوانی تیاناهێڵن, ئەمانە هیچ داهێنانێكیان بۆ مرۆڤایەتی نییە جگەلەوەی فۆتۆكۆپی بیری دۆگمای دافەرەقاوی رۆژگاری رابردوون و هیچیتر لە هەگبەی تێگەیشتنیاندا نییە.. كە ملت پێنەدان تەنیا یەك رێگا دەگرنەبەر ئەویش پاكتاوكردن و كوشتنە.. زمانی دیالۆگیان نیە.. یاساناناسن, تەنانەت دەقی بیروبۆچونەكانی خۆشیان.

كاكەنیوە..
كە یادت دەكەینەوە.. هەست بە بۆشاییەك دەكەین.. بزەكانی تۆی تیاونە.. لە فەزایەكدا خۆمان دەبینینەوە تەنیا گیانە مەزنەكەت وەكو پەپوولە بە ئاسمانی بیرەوەرییە شەكەتەكانماندا دەسوڕێتەوە, كاتێك كە تەرمەكەت بەرەو گۆڕستان برا هەموو هاوڕێیانت نەیانتوانی ئامادەبن و بە رێوڕەسمی تایبەتی بۆ دواهەوارت بتبەن.. توخوا لەو دەمەدا هەستت بەتەنیایی نەكرد.؟ بەڵام لە هەموو كۆڕ و یادەكاندا تۆ هەمیشە زیندووی و لە ناخماندا دەژیت و تەنیانیت..
هەمیشە یادت پرشنگدار..
 كاكە نیوە گیان..


م . عەلی پەرلەمان