تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

3‏/1‏/2014

شەهید بورهانی حەمەی مینا خوێندكار و پێشمەرگەی كادیر

 كەلار _ زێدی شەهید _ گەورە دێیەكی پڕ لە جووڵە و خرۆشی حیزبایەتی و ناوەندێكی بە كەف و كوڵی كوردایەتی بوو، بەتایبەتی كە بارەگایەكی باڵَی مەكتەبی سیاسی ئەوسای لێ‌ بوو.. خەڵكەكەی ئامێتەی عیشقی خەبات دەبوون، لەو قوتابخانە مەزنەدا وانەی قوربانیدان فێر دەبوون.. زۆریان بە باریكە رێی پێشمەرگایەتیدا گورجوگۆڵانە رووە و هەورازی قووچ هەڵدەزنان.
بنەماڵەی شەهیدیش بەو ئاقارە پڕ لە سەودایەی نیشتمانپەروەریدا توێشووی سەفەری دوورودرێژیان لە كۆڵنابوو، لە قووڵایی ناخدا خۆشەویستی خاكیان چاندبوو، شتێكی ئاساییە كە لاوێكی وەكو شەهید بورهانیش بەو گیانی شۆڕشگێڕی و دڵسۆزییەپەروەردە بێت.

مناڵێكی زیتەڵەی ئێسكسووك، هێمنی و سەلارییەكەی سەرنجی هەموو دەوروبەرەكەی رادەكێشا، سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتای تەمەندا بوو، بەڵام بە كردەوە گەورە بوو، زیرەكی و وریایی لە رووخساریدا دەشنایەوە، پاشەڕۆژی ورشەدار لە ئامێزی دەگرت، تا دەهات بەرەو ژوورتر هەڵدەكشا.. ئەو ئەوندە تێكەڵ بە كایەی مناڵە هاوتەمەنەكانی نەدەبوو، بەڵكو بە بزە نەرمونیانەكانی گوێی هەستی بۆ ترپەی كارە گەورەكان رادەدێرا تا ئاشنای دیوی ناوەوەی رووداوەكانی ژیان بێ ، بۆ نا.. ئەوێك هەموو درەنگانی شەوێك لە باوەشی گەرمی دایكیدا بە دەم گێڕانەوەی داستانی خەماوی ستەم و كوێرەوەرییەكانمان سەری دەنایەوە، لە دەریای كپی خەمەساتدا تێكەڵی شەپۆلە وردەكانی ئازار دەبوو..
بورهان.. لەم زێدەدا گەورە بوو، لە دووتوێی دڵە بچكۆلانەكەیدا خەمێكی قووڵی هەڵگرتبوو ، هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵیدا گەورە دەبوو.. كە پێگەیشت تێگەیشت ئەو خەمە هەوێنی كوردایەتی بوو.. لە قوتابخانەدا چالاكانە دەخوێنێ‌، هەر لەوێش بیری شۆڕشگێڕی لای چەكەرە دەكات و ئەو خەمی كوردایەتییە لە قووتووی هەڵوێستەكانیدا هەڵدەگرێ‌ وەكو خولیایەك سەری یاخیبوونی بۆ جیهانی بەرگری و بەگژاچوونەوەی دوژمن پێ‌ هەڵدەگرێ‌.
                                                                      
چ كەسێكی پەرۆشی گیانی كوردایەتی لە ئاست نەخشە نابووتەكانی دوژمن بۆ لەناوبردنی كورد راناچەنێ‌..؟ كێ‌ هەیە ئاڵای رزگاری نیشتمانەكەی فەرامۆش بكات كە رۆژی چەندین جار لە سێدارەی داگیركەر دەدرێ‌..؟ ئەوەی خۆی بداتە دەست قەدەر و چاو لە مەینەتییەكانی گەلەكەی بنووقێنێ‌ بەر نەفرەتی خوا و گەل دەكەوێ‌..!
خەمە قووڵەكانی بورهان لە شا دەمارەكانی رۆحیدا قوڵپ دەدا و بە ئیرادەیەكی بێ‌ سنوورەوە تەكان دەدا و خۆی دەخاتە ناو ئەو كێڵگە مینڕێژكراوەی هەڵوێستی خۆبەختكردن و لەو تخوبە پڕدڕكەزییەدا نەخشەی راچەنیی دوارۆژ دەكێشێ‌.. خولیای خەبات سەراپای ژیانی دەگرێتەوە، لەگەڵ كۆمەڵە لاوێكی خوێنگەرمدا تێكەڵ بە ژیانی سیاسی و كاری رێكخراوەیی نهێنی دەبێ‌.. لە سایەی رژێمێكی هۆڤی دوور لە نەریتی مرۆڤایەتی تفاقی گەشتێكی درێژخایەن هەڵدەگرێ‌ و بە باوەڕێكی پتەوەوە ئاوقای هەلومەرجە سەختەكان دەبێتەوە، لە رۆژگارێكی تووشدا كە باڵەخانەی شۆڕشێكی زلە داتەپیبوو، كورد لە خامۆشییەكی سیاسی و نائومێدییەكی تاڵدا وەنەوزی دەدا، بەڵام لەناو كەلاوەی تەفروتوونای ئەو دۆخە ناسۆرەدا وەرزێكی نوێ‌ لەدایكبوو.. رێبوارانی رێگای ئازادی مەشخەڵی پڕ گڕی شۆڕشی نوێیان هەڵایساندەوە و  نەیانهێشت چیتر مرۆڤی كورد هەست بە نامۆیی بكات.. ئەوە ئیرادەی مرۆڤی خۆڕاگرە هەرگیز ناپسێ‌.. هەق لە پیلانی نگریسی دوژمنان باڵاترە.. ئەوەی بەدوای هەقدا عەوداڵبێ‌ هەر پێی دەگا..
4.   
لەم توولە رێ پڕ دڕكوداڵدا.. بورهان هێدی هێدی هەنگاوی دەنا، نەدەسەنگرایەوە، هوشیارانە كاری لە دەوروبەرەكەی دەكرد، ئەركە نەخشە بۆ كێشراوەكانی بە خەمخۆرییەوە بەجێدەگەیاند، بێ‌ ترس رووبەڕووی دێوەزمەی بەعس دەبووەوە.. هەر جارەی دەكەوتە بۆسەی راوەدوونانی چەتەوڵەكانی ئەمنەوە لە بەرامبەریدا دەستەوەستان دەبوون، ئەشكەنجە و فەلاقە و جۆرەها سزادانی ئێقهێنەر دادی نەدەدا و تۆزقاڵێ‌ لە ورەی كەمنەدەكردەوە.. هەركە ئازاد دەكرا چاپووكتر تێهەڵدەچووەوە، بە گوڕتر هەڵدەسووڕایەوە تا دەهات شامێرتر دەبوو، باوەڕ پتەوتر رەپێش دەچوو.. تا لە دوا داونانەوەیەكدا دوژمن ویستی پەپوولەی ژیانی بە ئاگری دڕندایەتی هەڵكڕووزێنێ‌، بەڵام زیرەكانە خۆی دەربازكرد،ماڵاوایی لە خەباتی نهێنی شار كرد و گەیشتە ریزی شۆڕەسوارانی شاخ.. بوو بە پێشمەرگە.. تفەنگ بووە هاوڕازی، كە هەموو رۆژێ‌ وردەگلەییەكانی ژیانی لا دەورووژاند..
لاوێكی پشوودرێژ، سەلار و سەنگین، خۆشەویستی ناو هاوەڵەكانی بوو، پێشمەرگەیەكی هوشیار و كادیرێكی كارامە بوو، گوێڕایەڵی فەرمانەكانی سەرەوە بوو.. خۆ داستانی خۆڕاگری و مانەوەكەی لە ماوەی دوای ئەنفالەكان وەكو پارتیزانێكی چەلەنگ گەواهی بۆ گەورەیی دەدەن كە چۆن لەو كەشە شێوە نوێیەی خەباتدا جگە لە دلێرەكانی(ی. ن.ك) كەسی تر نەبوو بتوانێ‌ دەڤەری ترسی ئەو دۆخە ئاسیوە بشكێنن لە قووڵایی چۆڵەوانیدا گیانی مانەوە و ورە و بەرگری بچێنن و ئەزموونی تازە بخەنە سەر خەرمانەی خەباتگێڕییەوە، هیچ پارتیزانێكی ئەم جیهانە وەكو پارتیزانەكانی یەكێتی نەیتوانیوە لە بارێكی وەها دژواری وێنەی دۆخی كوردستان هەڵبكات و خۆی بسازێنێ‌ و لە پانتایی ئەم وڵاتە قەرەچۆڵبڕاوەدا داستانی تێكۆشانی بەردەوامی بنووسێتەوە.. ئەمەش سەروەرییەكی گەورەیە لە لاپەڕەی مێژووی كورددا بە رێبەرایەتی (ی. ن. ك) تۆمار دەكرێت.
5.   
 دوای مانەوەیەكی زۆر لە گەرمیانی دێهات سووتێنراو و رووخێنراودا، لە گەرمیانی خەڵكی راپێچی توونی مەرگی ئەنفالكردندا.. نۆرە دێتە سەر ئەوەی هێزەكەیان بۆ پشوودان بگۆڕێ‌..سەرەڕای ماندوویەتی و كەشەنگی ئەم ناسرەوێ‌، دەیەوێ‌ لە پەنجەرەیەكی ترەوە هەوای كار و كۆشش هەڵمژێ‌.. دەست دەداتەوە خوێندن تا خۆری هیوای دواڕۆژی بچریسكێتەوە، لە هەوڵەكانیدا سەردەكەوێ‌، لە ئەزموونەكاندا پلەی باش وەدەستدەهێنێ‌ و لە دواجاردا لە زانستگا وەردەگیرێ‌.. ئەمە خەونێكی گەورە بوو لە ژیانیدا، بەڵام خەونی لەوە گەورەتر لە داڵانی هەست و هەڵوێستیدا چەكەرەی دەكرد.. هەركە یەكێتی هێزەكانی بۆ راپەڕینی سەرتاسەری ئامادەباش كرد بورهان بە شەوقی پێشمەرگەیەكی تینووی ئازادی خۆی سازدەكات تا لە گۆڤەندی سووری رزگاری گەلەكەیدا پشكداری بكات.. لەبەر لێهاتوویی دەكرێتە كادیری سیاسی (یەكەی كوڵەجۆ) هەركە دەگەنە جێ‌ ئالوگۆڕێك دەكرێ و ئەم دەكرێتە سەرپەرشتیاری یەكەكە.
6.   
راپەڕین.. كوردی خستە قۆناغێكی نوێ‌ و هەلومەرجێكی باشتر و بگرە مەسەلەكەشی دوورییەكی جیهانی وەرگرت.. كورد ئەوەندە عاشقی ئازادییە كەس نەبوو رانەپەڕێ‌، لە پەلاماردانی پێگە و بنكەكانی بەعسدا دوابكەوێ‌، لەم پێناوەشدا گیانی هەزاران بووە قۆچی قوربانی، بە خوێنی ئاڵیان ئاسۆی رزگاری نەخشێنرا.. بەعسیش بۆ هەتایە ئەستیرەی بەختی تاریكی داكشا و كەوتە چاڵاوی مەرگی زەبوونی و نەفرینەوە. رۆژی 14|3|1991 گەردەلوولی تۆڵە هەڵیكرد و دەڤەری كوڵەجۆی داگیركراویش گڕی گرت.. بنكە و بارەگاكانی سوپای ئیحتیلال درایە بەر مەترەلۆزی تووڕەیی خەڵكی و ئازایی پێشمەرگە.. لەسەر گردی ....... بە رێژنەیەك بیكەیسی تەپڵی ئازادی لێدرا.
كوڵەجۆی زنجیركراو ئازاد بوو.. لە كەڕنەڤاڵێكی سۆزاویدا باوەشی بۆ رۆڵە گیانبازەكانی گرتەوە و لە خۆشییەكی كەموێنەدا ئاوێزانیان بووەوە.. ئەو خۆشییە زۆری نەخایاند دیسانەوە قۆشەنی بەعس سەرلەنوێ‌ بە ئاپۆرەی تانك و تۆپ و هێزی سەربازی و بەكرێگیراوەكانی مجاهیدینی خەڵق پەلاماری دایەوە، لەو دەشتایی كوڵجۆیەدا شەڕێكی سەختی یەخەگیر بەرپا دەبێ‌ و بورهان بریندار دەبێ‌.. كەچی بێ‌ تیماركردن و بێباكانە هەڵدەكوتێتەوە سەر دوژمن، لە شەڕێكی بێ‌ ئاماندا جاری دووەم بە كاریگەری دەپێكرێ‌ و بۆ یەكجاری چاوە نەرمەكانی بەسەر ئاسۆی بەربڵاوی سەربەرزی نیشتمانە ئازیزەكەیدا لێكدەنێ‌ و دواهەناسەی گەرمی بەسەر دەشتی گەرمیانی گڕگرتوودا دەبەشێتەوە..
ئەوە مەشخەڵێكی سووری خوێنینی لاشەی كۆمەڵێك پێشمەرگەی بوێر بوو وەكو تابلۆیەكی رەنگین دەروازەی زەنگاباتی روناككردەوە، كە لە هەنگاوێكی پرَ لە جوانی بەخشی  ماتەم ئامێزدا پەپوولەی ناوازەی گیانی مەزنی بورهان و هاوڕێكانی لەناو هەناوی ئەو مەشخەڵانەدا بەرز بەرز دەفڕین و بەرە و ئارامگای سەروەران باڵیان دەگرتەوە. .. بە قوڵپی خوێنی لاشەی شەڵاڵ بوویان مزگێنی بەهاری ئازادی بە هەواری ئاوەدانی شەهیدانی كورد و كوردستان دەگەیەنن و چەپكە نێرگزی پیرۆزی دەدەنە دەستیان .


م . عەلی پەرلەمان