داعش وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی،
سەرهەڵدانو گەورەبوونیو مەترسییەكانی لەكاتێكی كەمدا بوونە جێگەی
مشتومڕو لێكدانەوەو تێڕامان، چونكە رێكخراوێكی ئاوها نەشازو دوور لەهەموو
سیما گەشەكانی ژیانو ئاوەدانیو سەردەمیانە، چۆن توانی بەو كاتە كەمە
ببێتە جێگەی قبوڵكردنی زۆرێك لەگەنجانی دونیا لەڕۆژهەڵاتو رۆژئاواو
بەهەزاران كەس خۆی بخزێنێتە ریزەكانیانەوەو بەشێوەیەكی زۆر توندو
سەرمەستانە كاری تیادا بكەنو بتوانن سنووری دوو ولاتی رەسمی ناوچەی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بسڕنەوەو مەترسی گەورەش دروستبكەن بۆ رووخاندنی
رژێمەكانی سوریاو عیراقو هەڕەشە لەهەموو ناوچەكەو ئەوروپاو ئەمریكاش بكەن.
بەڕاستی دیاردەی هەڵتۆقینی داعش، دیاردەیەكی سەیرو سەمەرەی بەرهەمی بەجیهانیبوونەو جیهانی بەخۆوە خەریك كردووە. رێكخراوێك كە نە خاكێكو نە گەلێكی دیاریكراوی هەبێتو نە ئایدیاو نە بەرنامەیەكی رۆشنو خزمەتكردنی هەبێت. بەشێوەیەك وایە كە لەمەلۆتكەو منداڵێكی بێ دایكو باوك دەچێت، سەیرە بەم بارودۆخەوە بتوانێت ژمارەی چەتەكانیو قەوارەی دەسەڵاتەكەشی هێندە گەورەو گەشە بكات لەدونیایەكی پڕ لەپێشكەوتنو زانیاریو تەكنۆلۆژیای سەردەمدا، لەناوچەیەكی گەرمو پڕ لەململانێدا، لەناوچەیەك كە ململانێی مێژوویی دونیای مەسیحیو ئیسلامو دواتر فەلەستینو عەرەب لەگەڵ ئیسرائیلداو دواتریش خاڵی كۆبوونەوەی بەرژەوەندییەكانی زلهێزەكان وەك ناوچەیەكی دەوڵەمەند بەهەردوو سەرچاوەی نەوتو غازی سروشتی لەدونیادا.
پرسیار لێرەدا ئەوەیە كێو چ وڵاتو لایەنێك لەپشت دامەزراندنو گەورەكردنو پشتیوانیكردنی داعشەوەیە؟ ئایا داعش نوێنەرایەتی ئیسلامی راستەقینە دەكات؟ یان نوێنەرایەتیو دەستكێشی دەزگا موخابەراتییەكانی ناوچەكەو دونیایە؟ ئایا داعش چارەنووسی بەرەو كوێ دەڕوات؟
ئەو راستییانەی كە لەماوەی ئەم چەند ساڵو مانگەدا بۆ هەموان ئاشكرا بوو، ئەوەیە كە داعش سەرچاوەی مادیو مرۆیی نادیارەو هێزەكانی پشت پەردەو هەڵسوڕێنەرانی تاڕادەیەك نادیارنو زۆریش نزیكە كە ئەو هێزانە لەبنچینەدا خۆیان لەململانێیەكی توندا بنو بەرژەوەندییەكانیان بەریەكبكەوێت، هەربۆیەش هەموانیان بەشێوەیەك لەشێوەكان هاوكارو پشتیوانن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان ئەم دڕندەیەیان دروستكردووەو لەبەرامبەر نەیارەكانیاندا بەكاری دەهێنن، ئاشكرایە داعش بەمشێوەیە لەچێشتخانەیەكی جیهانیدا ئامادەكراوەو زۆر لایەنو دەزگای موخابەراتی لەپشتیەوەیەتی، بەڵام ماڵیش نییە لەسەر هیچ لایەكو وڵاتێك، بەڵكو موڵكو خزمەتكاری هەموانیانەو داعش بەپێی پلانو سیاسەتی ئەوان دەبزوێت نەك رێكخراوێكی سەربەخۆو خۆڕسكو مێژووكرد بێت، بەڵكو لەبنچێنەدا نوێنەرایەتی ئەو وڵاتو دەزگایانە دەكات نەك ئیسلامی راستەقینەو پاكو بێگەردو ئاینی هەموانو ئاشتیو سەلامەتیو بەها جوانەكان.
داعش بە بەرنامە تیرۆریستییەكەیو بەنواندنی توندتیژییەكانی لەناوچەكەداو لەو ناوچانەی داگیری دەكات، بەهیچ شێوەیەك نەبۆتە جێگەی قبوڵكردنی زۆرینەی خەڵكەكەی، چونكە لەگەڵ ویستو خواستی سەردەمەكەدا ناگونجێتو لەگەڵ ئازادیو دیموكراسیو مافەكانی مرۆڤو ژناندا وێكنایەتەوە. داعش بۆ خۆی وەك دەرەنجامێكی ناڕەسەنی ئایدیاو بیرو فەلسەفەیەكی توندوتیژ هاتۆتە بوونو وەك وەڵامدەرەوەیەكی ئەو بارودۆخە سیاسیو ئابووریو كۆمەڵایەتییە تێكچوو و هەژارو دواكەوتوەی ناوچەكە هاتۆتە مەیدانو ئاڵای دژایەتی هەموو سیستمەكانی ناوچەكەو دونیاشی هەڵگرتووە. داعش رێكخراوێكی بێ بەرنامەی سیاسیو ئابووریو كۆمەڵایەتیو خزمەتكردنە، كە هەموو ئەمانە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتو خەلافەتێكی پانو پۆڕو گەورە كە بەنیازن لەم ناوچەیەو دونیاشدا دایبمەزرێننو خەونی پێوە دەبینن كارێكی مەحاڵەو بەهیچ لۆژیكو عەقڵێك قبوڵ ناكرێت، هەربۆیەش دوای ماوەیەك لەمانەوەیانو ئاشكرابوونی بەرنامەو نیەتو ماهیەتیان خەڵكی لێیان بێزار دەبێتو لەئێستادا دەنگی ناڕەزاییو تۆڵەكردنەوەو دەركردنیان دەستیپێكردووە. خۆشیان ئەو راستییەیان بۆ دەركەوتووە كە ناتوانن تاسەرو بۆ ماوەیەكی درێژ درێژە بەمانو دەسەڵاتیان بدەن. ئەو وڵاتانەشی كە پشتیوانو هاوكارییان دەكەن خاوبوونەوەیەكیان پێوە دیارە. هەربۆیە چارەنووسی داعش وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی بەرەو هەڵدێرو نەمانو لاوازبوونو بچووكبوونەوەی بەردەوام دەچێت، ئەوەتا لەماوەی هەفتەیەكدا تەنها لەكوردستاندا لەناوچەكانی جەلەولاو حەمرینو گەرمەسێرو گوێرو زوممارو كۆبانیدا، لەپاشەكشەدان دوای ئەوەی كە هێزی هاوپەیمانان كەوتنە هاریكاری هێزی پێشمەرگەو سوپای عیراق. لەئێستادا دەستپێشخەری شەڕو هێرشكردن لەدەستی داعشدا نەماوەو ئەوان لەپاشەكشەی بەردەوامدان.. هەربۆیە داعش لەكۆتاییدا وەكو خۆڵی ناو دڕك دابەشدەبێتەوە سەر ئەو وڵاتانەی كە هاوكاریو پشتیوانیان كردووەو چەتەیان بۆ ناردوون، بەمشێوەیە داعش بێ خاكو بێ گەلو بێ نەوا دەمێنێتەوە. ئەوكات ئەو وڵاتانەی كە هاوكاریان كردوون دەبنە مۆڵگەی سەرەكی كارو چالاكیانو لەكۆتایشدا بەتوندترین شێواز دژی دەسەڵاتەكانیان دەوەستنەوەو باجی هەڵەو دەستتێوەردانو هاندانو پشتگیرییەكەی دەدات بۆ داعش دژی گەلانی سوریاو عیراق، پێشبینیش دەكرێت كە توركیا رووبەڕووی هەڵوەشاندنەوەو شەڕی ناوخۆو ململانێی نەتەوەییو مەزهەبی ببێتەوەو ئەو دەسكەوتە كەمەی لەپشتگیری داعش وەدستیهێنا هەموو بەزیانی گەورە بشكێتەوە بەسەر خۆیدا كە ئەمەش باشترین پاداشتە بۆ سیاسەتە هەڵەو خەونە زڕو نەزۆكەكەی زیندووكردنەوەی خەلافەتی عوسمانی لەناوچەكەو دونیادا.

نهوزادى موههندیس