كه‌ركوك، شارێك له‌ئه‌زه‌له‌وه بۆ پێكه‌وه‌ژیان دروستبووه، ئه‌و شاره‌ی
كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌هه‌مو ئایین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه به‌درێژایی
مێژووش فۆكسی هه‌موو لایه‌كی له‌سه‌ربووه.
مێژووی هاوچه‌رخی ئه‌و شاره لێوانلێوه له‌گێڕانی پیلانی ژه‌هراوی نه‌یاران و نه‌خشه‌ی له‌باربردنی هه‌موو به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و نغرۆبوونی كه‌ركوك له‌كێشه‌و ململانێ، دوژمنان ماوه نه ماوه‌یه‌ك بابه‌تێكی له‌به‌رده‌م قوت ئه‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه كێشه‌كانی كه‌ركوك یه‌ك له‌دوای یه‌ك كه‌ڵه‌كه بكرێن تا چاره‌سه‌ركردنی ئه‌سته‌م بێت!.
له 96 ساڵی رابردووی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر ده‌ستی ئینگلیز‌و دواتریش هه‌موو حكومه‌ته سه‌ربازی و مه‌ده‌نیه‌كانی! كه‌ركوك بابه‌تی گه‌رموگوڕی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا بووه، لێره‌و له‌وێ پێشنیارێك یاخود وتوێژێك كرابێت له‌گه‌ڵ هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كورد به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه پێشتر ئاماژه‌م بۆ كرد سیاسه‌تی به‌دواخستن و هه‌ڵگرتنی بابه‌ته‌كانی كه‌ركوك به‌رده‌وام وێردی سه‌ر زوبانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بووه، ئه‌ویش به‌بیانوی ئه‌وه‌ی هه‌رجاره‌ی عیراق له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی له‌نێو كێشه‌یه‌كدا ماوه‌یه‌كی كاتی به‌خۆیه‌وه خه‌ریك ده‌كردو ئیتر به‌و شێوه‌یه دۆزی كورد‌و مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك رۆژ به رۆژ زه‌قترو گه‌وره‌تر ئه‌بویه‌وه به‌جۆرێك كه یاسایان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌یاسایه‌كیتر بكه‌ن تا بابه‌تی كه‌ركوك هه‌ر به‌هه‌ڵپه‌ساردو بمێنێته‌وه!.
ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌گوزه‌رێ له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ گروپی تیرۆریستی ئیسلامی "داعش" به‌شێكه له‌پیلانه ژه‌هراویه‌ی ساڵانی رابردووی كێبڕكێكانمان له‌گه‌ڵ دوژمنانی كوردستان و كه‌ركوك، ئه‌و هێزه سه‌له‌فیه توندڕه‌وی به‌ناوی ده‌وڵه‌تی خیلافه‌تی ئیسلامیه‌وه دێت و شه‌ڕ ده‌باته قاپی كه‌ركوك له‌ئه‌سڵدا مه‌به‌ستی هه‌موو نه‌خشه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌و هێزه ئیسلامیه شه‌ڕه‌نگێزه سه‌قافه‌تی توندوتیژی چاوی سوركردون و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خوێن و كوشتن و سه‌ربڕیندان ئه‌و هێزه هیچ په‌یامێكی ئاسمانی و مرۆییان پێ نیه جگه‌له ماڵوێرانی و ته‌فه‌ره‌دانی خه‌ڵك، كاتێ ئه‌و هێزه ده‌یه‌وێ دزه بكاته نێو شارێكی وه‌كو كه‌ركوكه‌وه‌و هه‌نگاو بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سامان و سه‌روه‌تی كه‌ركوك بنێ ئه‌وه ئه‌و هێزه‌یه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا كار بۆ تێكدانی به‌های مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ناوچه‌كه‌و كوردستان و كه‌ركوك ده‌كات تا سه‌دان ساڵی‌تر ئه‌م دۆخه‌ی ئێستامان به‌رێته دواوه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا كه‌ركوك ده‌بێت به‌سه‌ركردایه‌تی حزبه كوردستانیه‌كان نه‌خشه‌و پلانی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت تاكو بتوانن میكانیزمی روبه‌ڕوبونه‌وه به‌هێز بكه‌ن و ئه‌و گروپه تیرۆریستیه ئیسلامیه نه‌توانن په‌ی به‌ده‌سكه‌وته‌كانی پاش پرۆسه‌ی ئازادی به‌رن كه ئه‌وه‌ش به‌قوربانیه‌كانی هێزه سیاسه‌كانی كوردستان ده‌سته‌به‌ربووه، كه‌ركوك بۆ حزبه سیاسیه‌كانی كوردستان وه‌كو هه‌ناسه وایه‌و مه‌حاڵه بتوانێ بێ كه‌ركوك بژی، بۆیه ئه‌و رێگایانه‌ی ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵته‌كاندنی داعش له‌كه‌ركوك ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تای هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌بێت یه‌ك ریزی خۆمان به‌هێز بكه‌ین تانه‌توانن كه‌لێن له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانمان دروستبكه‌ن، پێویسته له‌كه‌ركوكدا جگه له‌تۆكمه‌كردنی هێزی سه‌ربازیمان كار بۆ له‌ناوبردنی بیری سه‌له‌فیانه‌ی ئه‌و گروپه شه‌ڕه‌نگێزه بكه‌ین، به‌وه‌ش ده‌توانین رێگاكان خۆشبكه‌ین له‌سڕینه‌وه‌ی ئه‌و هێزه تیرۆریستیه، كاتێ خه‌باتی ئێمه له‌دولاوه سه‌ربازی و فیكری زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ئیدی ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ئه‌و هێزه له‌ناوبه‌رین.
داعش كه‌ركوك ده‌كاته ئامانج له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌یوێ په‌لاماری هه‌موو كوردستان بدات، داعش قورسایی خۆی خستوه‌ته سه‌ر كه‌ركوك ده‌یه‌وێ ئاسه‌واری شكستی خۆی له‌سه‌ر هه‌وادارانی بسڕێته‌وه كاتێ له‌كۆبانێ دووچاری داڕوخان و كه‌وتن ده‌بێت، ئه‌یه‌وێ به‌په‌لاماردانی كه‌ركوك وره‌ی هێزه شكاوه‌كه‌ی به‌رزبكاته‌وه‌و بڵێ هێشتا ماوم، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی هه‌موو جیهان له‌ده‌وری دژه تیرۆر له‌به‌رده‌م مه‌سئولیه‌تێكی مێژوییدا وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و له‌به‌ره‌یه‌كدان دژ به‌داعش، ئه‌وه‌ی ئه‌مێنێته‌وه داعش دوا گورزی خۆی وه‌شاندوه به‌شكستپێهێنانیان له‌كه‌ركوك هه‌موو هێزو تواناكانیان ئاودیوی سوریا ده‌كرێته‌وه‌و سه‌ره‌تایه‌كشی ده‌بێت بۆ ئازادكردنی موسڵ و تكریت.
كه‌ركوك خاڵی وه‌رچه‌رخانی گرتنه‌وه‌ی بالڵانسی هێزه، پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌تێكشكاندنی هێزی سه‌له‌فی داعش، كه‌ركوكیش به‌ئارامی ده‌مێنێته‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌موو پیلانه‌كان.
ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێ ئایا دوای له‌ناوبردنی داعش و ته‌واوبونی ئه‌م دۆخه كه‌ركوك روبه‌ڕوی چ سیاسیه‌تێكی تری دڕندانی دوژمنان ده‌بێته‌وه، بۆیه ئه‌م شه‌ڕه‌ی كه‌ركوك به‌رده‌وام ده‌بێت تا هێنانه‌دی خه‌ونی كوردایه‌تیمان به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ئیداره‌و نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌كاروانی قوربانیداندا ناسره‌وین تاسه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كیمان.
ئه‌سعه‌د جه‌باری
Asaad_g69@yahoo.com