شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری داوا
له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات هه‌ڵمه‌تێك بكرێت و داواكراوانی ناو
ته‌واوی حزبه‌كان ببرێنه به‌رده‌م دادگا.
دوای چوونی مه‌حمود سه‌نگاوی بۆ به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی و سیاسی له‌ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا دوای 25 ساڵ له‌حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان، كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان- یش هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات و ده‌ڵێت"هه‌ڵمه‌تێك بكرێت و به‌پێی یاسا ته‌واوی ئه‌و داواكراوانه‌ی كه‌له‌ناو حزبه‌كاندان و به‌پشتیوانی حزبه‌كان ناچنه به‌رده‌م دادگا ره‌وانه‌ی دادگا بكرێن.
شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لێدوانێكیدا رايگه‌یاند: چوونی كاك مه‌حمود سه‌نگاوی بۆ به‌رده‌م دادگا به‌ڕاستی داهێنانێكی تازه‌یه‌و هه‌نگاوێكی ئازایانه‌و گه‌وره‌یه، چۆن له‌كاتی پێشمه‌رگایه‌تی و له‌شاخدا چاونه‌ترس و خه‌باتكه‌رێكی به‌ئه‌مه‌ك بووه، به‌راستی له‌ژیانی مه‌ده‌نیشدا ئه‌وه‌ی سه‌لمانده‌وه.
وتیشی: یه‌كێتیی خه‌ڵكی خۆی له قیمه‌دا ناردۆته به‌رده‌م دادگا، بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت ئه‌و خه‌باته‌ی كه كردویه‌تی بۆ سه‌روه‌ری یاسابووه به‌رامبه‌ر هه‌رتاكێك له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا.

له‌باره‌ی داڵده‌دانی داواكراوان له‌لایه‌ن حزبه‌كانی تره‌وه، شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری وتی: راسته كه‌سه داڵده‌دراوه‌كان له‌ناو حزبه‌كاندان، هه‌موو لایه‌نێك كه‌سی داواكراوی هه‌یه‌و هیچ لایه‌نێك نكۆڵی له‌وه نه‌كات، به‌ڵام خودی هه‌ڵه‌كه په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌ته‌وه هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زگایه‌ك هه‌یه كه له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆدا خۆی ده‌بینێته‌وه له‌كاتی فه‌رمانده‌ركردن به‌گرتنی كه‌سێك یان داواكردنی یه‌كێك بۆ به‌رده‌م دادگا ئه‌ركیانه كه ئه‌و كاره ئه‌نجامبده‌ن.
شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆ به‌رپرس بن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی حزبه‌كانی تر داواكراوه‌كانیان ببه‌نه به‌رده‌م دادگا، بۆیه ده‌بێت هه‌ڵمه‌تێك بكرێت بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی خه‌ڵكیان لێ داواكراوه‌و ناچنه به‌رده‌م دادگا فشاریان بخرێته‌سه‌رو داواكراوه‌كانیان ببه‌نه به‌رده‌م دادگا‌و رێز له‌سه‌روه‌ری یاسا بگرن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌وه‌ی كه پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆ هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستپێبكه‌ن، چونكه له‌ناو هه‌موو حزبه‌كاندا به‌ده‌یان داواكراو هه‌یه و له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان یان له‌ناو حزبه‌كانیاندا چه‌ند چه‌كدارێكیان داناوه‌و ناچنه به‌رده‌م دادگا، ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه ببه‌نه به‌رده‌م دادگا بۆ لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی.
له‌باره‌ی میدیای ئازاده‌وه عه‌سكه‌ری وتی: میدیای ئازاد لێره‌دا خۆی پیشانده‌دات كه‌ئایا به‌ڕاستی میدیای ئازادن، ئه‌وان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی تریش فشار دروستده‌كه‌ن یان نایكه‌ن.
سامان یاروه‌یس