له‌گوندی تازه‌دێی سه‌ر
به‌قه‌زای كه‌لار، منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان دوای دیارنه‌مانی،
ته‌رمه‌كه‌ی له‌ئاوی ئاوه‌ڕۆیه‌كدا ده‌دۆزرێته‌وه.
موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن محه‌مه‌د لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان رايگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 9-1 دوای ئه‌وه‌ی منداڵێكی پێنج ساڵان ون بوو، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه و ده‌ركه‌وت كه‌وتووه‌ته ئاوه‌ڕۆی ماڵان.
وتیشی: منداڵه‌كه ناوی "دیلان محه‌مه‌د عه‌بدولقادر"ـه‌و له‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كه‌لار كراوه و توێكاری بۆ كراوه.
رونیشیكرده‌وه: له‌ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روادوه‌كه كراوه‌ته‌وه.

سامان یاروه‌یس - گه‌رمیان