وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق
رایده‌گه‌یه‌نێت: بڕی 20 ملیۆن دينار ده‌درێت به هه‌ركه‌سێك كه
چه‌كدارێكی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر بكات و راده‌ستی هێزه‌كانی سوپای
عیراقی بكات.
دوای به‌رده‌وامی شه‌ڕی چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای سه‌لاحه‌دین و دیاله و ئه‌نبار، وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه: هه‌ر هاووڵاتیه‌ك تیرۆریستێكی سه‌ر به‌چه‌كداره‌كانی داعش ده‌ستگیربكات و راده‌ستی هێزه‌كانی سوپای عیراقی بكات ئه‌وه بڕی 20 ملیۆن دیناری پێده‌درێت.
هاتووه: ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌درێت به‌هه‌ر كه‌سێك كه بتوانێت تیرۆریستێكی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده‌و چه‌كداره‌كانی داعش ده‌ستگیربكات یان بیكوژێت.
ئه‌م راگه‌یاندراوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق دوای ئه‌وه دێت كه هێزه‌كانی سوپای عیراق لهروبهڕوبوونهوه به‌رامبه‌ر به‌چه‌كداره‌كانی داعش له‌ناحیه‌ی سلێمان به‌گ زیاتر له حه‌وت جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌كداره‌كانی داعش، به‌ڵام نه‌یانتوانیبوو سه‌ركه‌وتووبن، تاوه‌كو دواجار خۆیان ناحیه‌كه‌یان چۆڵكرد.

سامان یاروه‌یس