لیژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی گەرمیان بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان خولێكی تۆپی فوتسالی كردەوە بۆ (11) تیپی دەزگاو ڕاگەیاندنكارانی گەرمیان شاری كەلار و دەوروبەری تیپە بەشداربووەكان دابەشكراون بە سەر دوو گرووپداو یارییەكانی خولەكەش بە سیستمی چوونەدەرەوە بە دوو دۆڕندن بە رێوەدەچێت .
رۆژی 1/2 سەعات ( 2:30)دەقیقە لە یاریگای فوتسالی ناحیەی رزگاری بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی وەرزشی و ژمارەیەك لە وەرزشدۆستان لە مەراسیمێكدا پێداویستی وەرزشی بە سەر سەرجەم تیپە بەشداربووەكاندا دابەشكرا و پاشان یەكەم یاری دەستپێكردنی خولەكە لە نێوان هەردوو تیپی ( رادیۆی دەنگ و رۆژنامەی گەرمیانی ئەمرۆ )دا ئەنجامدرا بە ( 6 – 1 ) رادیۆی دەنگ یارییەكەی بردەوەو یارییەكانی خولەكەش بەردەوامن .لەلایەكی ترەوە لیژنەی تیپە میللییەكانی شاری كەلار خولێكی تۆپی پێی كردەوە بۆ ( 39) تیپی میللییی شاری كەلار یارییەكانی خولەكەش بە سیستمی چوونەدەرەوە بە یەك دۆڕاندن بەرێوەدەچێت .
لە یاریگای شەهید نەجم بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی وەرزشی لە وەرزشكاران و وەرزشدۆستان یەكەم یاری دەستپێكی خولەكە لە نێوان هەردوو تیپی ( پێشمەرگەی كەلاركۆن و كوردستان )دا ئەنجامدرا لە كاتی یاسایی یارییەكەدا هەردوو تیپ بەبێ گۆڵ یەكسانبوون دواتر بە لێدانی پەنالتی ( 4 – 3 ) تیپی پێشمەرگەی كەلاركۆن یارییەكەی بردەوەو یارییەكانی خولەكەش بەردەوامن .