شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه بۆمبێك له‌به‌رده‌م ماڵی
به‌رپرسی كۆمیته‌ی كارمه‌ندانی مه‌ڵبه‌ندی 11ی گه‌رمیانییه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان له‌گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان داده‌نێت و دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی
ئاسایشی گه‌رمیانه‌وه بۆمبه‌كه‌پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.
عه‌داله‌ت له‌تیف به‌رپرسی كۆمیته‌ی كارمه‌ندانی مه‌ڵبه‌ندی 11ی گه‌رمیانی (ی.ن.ك) رايگه‌یاند: سه‌عات 10 ی شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن مناڵێكی دراوسێمانه‌وه ئاگادار كراینه‌وه كه كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌به‌رده‌می ماڵه‌كه‌مدا بووه‌و ویستویه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه‌م بسوتێنێت.
وتیشی: دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌مان و ته‌ماشاكردنی ئۆتۆمبیله‌كه‌م، یه‌كێك له‌مناڵه‌كانم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه بۆنی نه‌وت دێت و دواتر بۆمان ده‌ركه‌وت كه بۆمبێك به‌تێپێك به‌ستراوه به‌سه‌تڵێكی نه‌وته‌وه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌مدا، به‌ڵام خۆش به‌ختانه ئه‌و بۆمبه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیانه‌وه پوچه‌ڵكرایه‌وه.
به‌رپرسی كۆمیته‌ی كارمه‌ندانی مه‌ڵبه‌ندی 11ی گه‌رمیانی (ی.ن.ك) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: من كێشه‌م له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نیه، به‌ڵام سكاڵای یاسایی له‌وباره‌یه‌وه تۆمار ده‌كه‌م و داواكارم لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بكرێت.
سامان یاروه‌یس- گه‌رمیان