تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

19‏/2‏/2014

گۆڕان به‌ڵێن به‌ پارتی ده‌دات له‌ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ده‌ست له‌ هه‌ولێرو دهۆك وه‌رنادات

رۆژنامه‌ی (باس)، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی پێ بدرێت‌و، هاوكات له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌شیدا به‌ڵێنی به‌ پارتی داوه‌ له‌ وه‌رگرتنی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا ته‌داخولی كاروباره‌كانی ناوخۆ له‌ هه‌ولێرو دهۆك نه‌كات.

به‌ بڕوای چاودێرانی سیاسیش، مه‌به‌ستێك له‌ پشته‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌یه‌، زیاتریش وای بۆ ده‌چن كه‌ ده‌یه‌وێت كۆنتڕۆڵی سلێمانی له‌ ده‌ستی یه‌كێتی ده‌ربهێنرێت، به‌ڵام یه‌كێتی، ده‌ڵێت: "هیچ ترسێكمان نییه‌".

نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا قادر هه‌ڵسووڕاو و په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌ لیژنه‌ی ناوخۆی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی ئه‌و پێداگرییه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌یه‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا راسته‌ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان گرنگن، به‌ڵام هه‌ندێك وه‌زاره‌ت هه‌ن زیاتر گرنگترن‌و ده‌توانرێ پلان‌و كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی تیادا جێبه‌جێ بكرێت، یه‌كێك له‌وانه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌.

وتیشی: گۆڕان به‌پێی حه‌قه‌به‌شی هه‌ڵبژاردن مافی خۆیه‌تی پێداگری له‌ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تێكی وه‌كو ناوخۆ بكات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی گۆڕان، راشیگه‌یاند: ئامانجیان له‌ وه‌رگرتنی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌، دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حزب‌و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه‌، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری‌و یه‌كسانیی كۆمه‌ڵایه‌تی.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌: ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ به‌ شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ ده‌توانرێ لێیه‌وه‌ كارو پڕۆژه‌ی فراوان جێبه‌جێ بكرێن، به‌تایبه‌تیش كه‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ده‌سه‌ڵات‌و لێپرسراویه‌تی هه‌یه‌ به‌سه‌ر هه‌موو پارێزگاره‌كان‌و قائیمقام‌و ناحیه‌كاندا.

لای خۆشیه‌وه‌، قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگه‌یاندووه‌: یه‌كێتی هیچ ترسێكی له‌ پێدانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یان هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ نییه‌.

وتیشی: هه‌رشتێك له‌ گفتوگۆكاندا له‌سه‌ری بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن، ترسی تیادا نییه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆش هه‌روه‌كو وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ له‌ نێوان براوه‌كانی هه‌ڵبژاردندا دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ر كێ ده‌كه‌وێ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی‌و سه‌روه‌ریی یاسای  به‌كاری بهێنێ.

به‌ڵام ئیسماعیل مه‌حموود سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان (یه‌كێتی)، وتویه‌تی: گۆڕان له‌ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه‌ زۆرینه‌ی كارمه‌ندان‌و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ له‌ پۆلیس‌و ئاسایش‌و پێشمه‌رگه‌، كه‌سانی پارتی‌و یه‌كێتین‌و گۆڕان به‌ تاكه‌ وه‌زیرێك‌و چه‌ند كه‌سێك ناتوانێ تیایدا سه‌ركه‌وتوو بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رگرتنی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌ كه‌ كۆنتڕۆڵی ئه‌و هێزانه‌ بكات، چونكه‌ ئه‌وانه‌ له‌ رووی ئه‌ندامیه‌تی‌و بیروباوه‌ڕه‌وه‌ سه‌ر به‌ لایه‌نی دیكه‌ن.

هاوكات، جه‌لال شێخ كه‌ریم بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان (یه‌كێتی)، رایگه‌یاند: هیچ هێزێك ناتوانێ به‌ وه‌رگرتنی پۆسته‌كان ئه‌وه‌ی دیكه‌ بسڕێته‌وه‌، ‌نه‌ گۆڕان ده‌توانێ ئه‌وه‌ بكات‌و نه‌ یه‌كێتیش‌و نه‌ پارتیش.


لای خۆیه‌وه‌، قادر حه‌سه‌ن بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، وتی: پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌وه‌ی وتووه‌ كه‌ هێڵی سووری بۆ هیچ وه‌زاره‌تێك نییه‌و هه‌مووی قابیلی گفتووگۆن.

وتیشی: ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان متمانه‌یان هه‌بێت به‌ یه‌ك‌و له‌سه‌ر ویفاقێكی نیشتمانی رێكبكه‌ون، ئه‌وه‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ به‌ هه‌رلایه‌ك بدرێت ئاساییه‌و هیچ گرفتێكی نابێت.

راشیگه‌یاند: به‌رپرسیاریه‌تی كوردستان دابه‌شه‌ به‌سه‌ر هه‌موولایه‌نه‌كان‌و موڵكی كه‌س نییه‌، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ده‌بێت متمانه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌كاندا بگاته‌ ئاستێك كه‌ كه‌س پۆست‌و پله‌و پایه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی به‌كارنه‌هێنێت به‌ڵكو خزمه‌تی گشتی پێ بكات.

نه‌شیشارده‌وه‌ ره‌نگه‌ ترس له‌ گۆڕان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ نه‌بینیی ئه‌دای گۆڕان بێت له‌ حكومه‌تدا كه‌ ئه‌وه‌ له‌ داهاتوو ده‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ وه‌كو پێشوو نییه‌، زۆرێك له‌و داموده‌زگایانه‌ی كه‌ سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌ بوون ئێستا جیابوونه‌ته‌وه‌، ئاسایش ئه‌نجومه‌نی خۆی هه‌یه‌و سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته‌، ئاژانسی پاراستی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ یاسایی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ پۆلیس‌و كاره‌ ئیداریه‌كانه‌، وتی: "كاتێك وه‌زاره‌تێكیش به‌لایه‌نێك ده‌درێت خۆ له‌ فه‌راشه‌وه‌ تاوه‌كو وه‌زیری پێ نادرێت، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ناو ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا ده‌مێننه‌وه‌ سه‌ر به‌ هێزو لایه‌نی دیكه‌ن‌و خۆ ناكرێت هه‌موویان دووربخرێنه‌وه‌".

له‌باره‌ی پێداگری گۆڕانیش له‌و وه‌زاره‌ته‌و بوونی مه‌به‌ستێكی دیاریكراو به‌تایبه‌تیش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سلێمانی، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی پارتی، وتی: "المعنا فی قلب الشاعیر".