گۆڕێكی
به‌كۆمه‌ڵ كه پێده‌چێت سه‌ربازی ئێرانی بن له‌نێوان گوندی مه‌حمود قه‌جه‌ر
و ئه‌لی میری سه‌ربه‌ناحیه‌ی قۆره‌توو دۆزرایه‌وه، كهشوێنهواری
گوله‌یان پێوه دیاره.
سه‌ردار محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قۆره‌توو رايگه‌یاند: مێژووی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شه‌ری نێوان ئێران و عیراق و ده‌كه‌وێته نێوان گوندی مه‌حمود قه‌جه‌ر و ئه‌لی میر كه گوندێكی سنورین له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران‌دا و ده‌كه‌وێنه نزیك شاری قه‌سری شێرین.
ووتیشی: ئه‌و شوێنه له‌كاتی شه‌ڕی ئێران و عیراقدا سه‌نگه‌ری روبه‌رووبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران و عیراق بووه.
له‌باره‌ی تهرمهكانیشهوه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قۆره‌توو ووتی: تاوه‌كو ئێستا سێ ته‌رم ده‌رهێندراون كه شوێنه‌واری گوللـه به‌سه‌ریانه‌وه دیاره و پێده‌چێت ته‌رمی تر له‌ناو ئه‌و گۆڕه‌دا هه‌بێت.
راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا ته‌نها سێ له‌و ته‌رمانه ده‌رهێندراون، بۆیه داوامانكردووه كهدهستكاری نه‌كرێت تاوه‌كو لێژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بێنه ناوچه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به ئه‌وانه هه‌یه.
به‌پێی زانیاریه‌كان هه‌ریه‌ك له‌گوندی مه‌حمود قهجهرو عه‌لی میر ناوه‌ندی روبه‌روبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئێران و عيراق بووه‌و حكومه‌تی عيراق زیاتر له 50 هه‌زار سه‌ربازی عيراقی له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌تانك و ته‌یاره‌وه جێگیركربوو.