به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ئهوقافو كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رچاوه‌ی هه‌رچی شه‌ڕی چه‌كداری حزبه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان
به(داعش)یشه‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
مه‌ریوان
نه‌قشبه‌ندی، به باسنیوزی راگه‌یاندووه: سه‌رجه‌م ئه‌و حزب‌و لایه‌نه
ئیسلامییانه‌ی ده‌ستیان داوه‌ته چه‌ك له داعشه‌وه بگره تا ده‌گاته
كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌رچاوه‌كه‌یان بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان
ده‌گه‌ڕێته‌وه، بیری هه‌ڵگرتنی چهكو شه‌ڕی چه‌كداریش بۆ یه‌كه‌م جار بۆ
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
شام‌و عێراق كه ئێسته له سوریا‌و عێراق بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه فكرهكهیان
له بزوتنه‌وه وه‌رگرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئهوقافو كاروباری ئایینی، وتیشی: له
وه‌زاره‌ت راگهیهندراوێكمان داوه به سه‌رجه‌م بهڕێوهبهرایهتیو
مزگه‌وته‌كان كه هه‌موو كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان به‌ر له‌وه‌ی
به‌رنامه له‌ناو مزگه‌وته‌كان تۆمار بكه‌ن، ده‌بێ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
ئاگادار بكه‌نه‌وه، به‌ڵام كه‌ناڵی حزبه ئیسلامییه‌كان ئه‌و كاره
ناكه‌ن، هه‌ندێ له‌و وتارانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و
كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان
ناگونجێت‌و هه‌ندێ جاریش هاندانی پێوه دیاره.
راشیگه‌یاند:
سعودیه كه‌ناڵی ویسالی دامه‌زراندووه كه گه‌نجه كورده‌كان به‌ره‌و
توندوتیژی هان بدات، به‌رنامه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه بۆ تێكدانی ره‌وشی
كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستانه‌و زۆر جار وتاری مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش
بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له
چاودێرنیوزهوه