لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی
سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایدەگەیەنێت: لەهەڵبژاردنی ئەمجارەدا،
یەكێتیی ناو یەكێتیی دەخەینە ناو هەڵبژاردنو خەونی ناحەزو نەیارانی لەچاڵ
دەنێین، بۆیە پێویستە كادرو هەڤاڵی یەكێتی، هەڵۆ ئاسا جوانترینو
بەرزترین لوتكە بۆ نیشتنەوە ببینێت، نەك كێشەو گرفتە بچوكو لابەلاكان.
هەڤاڵ مەلا بەختیار، لەگەشتێكی مەیدانید، شاری خانەقینو دەڤەرەكە بەسەردەكاتەوەو لەگەڵ ئۆرگانە جیاوازەكانی یەكێتیی كۆدەبێتەوەو، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ سێ شەممە 2014/2/25، لەشاری خانەقین، سەردانی مەڵبەندی خانەقینی كردو دوابەدوای ئەوەی لەلایەن شێركۆ میروەیس لێپرسراوی مەڵبەندو ئەنجومەنی مەڵبەندو كادرو ئۆرگانە جیاوازەكانی یەكێتیو كەسایەتییەكانی ناوچەكە، پێشوازی لێكرا، لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندو كۆمیتەكانو كادرە پێشكەوتووەكانی یەكێتی كۆبووەوەو، رایگەیاند: "لەهەڵبژاردنی ئەمجارەدا، یەكێتی ناو یەكێتی دەخەینە ناو هەڵبژاردنو خەونی ناحەزو نەیارانی لەچاڵ دەنێین".
هەڤاڵ مەلا بەختیار، لەگەشتێكی مەیدانید، شاری خانەقینو دەڤەرەكە بەسەردەكاتەوەو لەگەڵ ئۆرگانە جیاوازەكانی یەكێتیی كۆدەبێتەوەو، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ سێ شەممە 2014/2/25، لەشاری خانەقین، سەردانی مەڵبەندی خانەقینی كردو دوابەدوای ئەوەی لەلایەن شێركۆ میروەیس لێپرسراوی مەڵبەندو ئەنجومەنی مەڵبەندو كادرو ئۆرگانە جیاوازەكانی یەكێتیو كەسایەتییەكانی ناوچەكە، پێشوازی لێكرا، لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندو كۆمیتەكانو كادرە پێشكەوتووەكانی یەكێتی كۆبووەوەو، رایگەیاند: "لەهەڵبژاردنی ئەمجارەدا، یەكێتی ناو یەكێتی دەخەینە ناو هەڵبژاردنو خەونی ناحەزو نەیارانی لەچاڵ دەنێین".
لەسەرەتای كۆبوونەوەكەشدا، شێركۆ
میروەیس، لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین، وتەیەكی پێشكەشكردو تیایدا
بەگرنگییەوە بایەخی كۆبوونەوەكەی هەڵسەنگاندو بەدەرفەتێكیشی زانی بۆ
گفتوگۆكردن لەسەر پرسی هەڵبژاردنەكانی ئاییندەو بیرو ڕاگۆڕینەوە لەسەر
هەلومەرجو ڕوداوو ئەگەرو پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی.
پاشان لەوتەیەكدا هەڤاڵ مەلا بەختیار،
هاوكات لەگەڵ ئەوەی پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەو تێكۆشەری دێرین
(محەمەد سایە خان) و هەڤاڵەكانی كردو بەتێكۆشەرێكی جوامێر ناویبردو
ڕایگەیاند: محەمەد سایە خان، تێكۆشەرێك بوو كە بەپاكی ژیاو بەپاكی كۆچی
دوایی كردو، بەیەكێك لەدڵسۆزە تێكۆشەرەكانی یەكێتی وەسفكرد.
ئامانجی سەردانەكەی بۆ خانەقینو
ناوچەكە بەگشتی ڕونكردەوەو بەئاماژەكردن بۆ هەلومەرجی ئێستای ناوچەكەش، كە
بەبارودۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت، خوێندنەوەیەكی بابەتییانەی بۆ كۆی
ڕووداو، ئەگەرو پێشهاتەكان كردو لەو ڕووەشەوە ڕووداو، دۆخی نالەباری
ناوچە جیاجیاكانی عیراقو ئەو مەترسییانەشی ڕووبەڕووی ناوچە
دابڕێندراوەكانی كوردستان بووەتەوەو هەڵسەنگاندو، وتی: دوای 23 ساڵ
لەفیدراڵی هێشتا مەترسی لە ئارادایەو بەڕوداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو
هێرشەكانی داعشی بەنمونە هێنایەوەو، ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی ئێستا
مەترسییەكان لەهەموو كات زیاترە، بەڵام خۆمان بەخاوەن خۆشیو ناخۆشی خەڵك
دەزانین، پەرە بەخۆشییەكان دەدەینو لەناخۆشییەكانیشدا بەرگری دەكەین.
وتیشی: سەرەڕای ئەو مەترسیانەی لەئارادان، هەر گۆڕانكارییەك بێتە ئاراوە قسەو هەڵوێستی خۆمان دەبێت.
راشیگەیاند: بەهێزی كوردایەتی،
بەسیاسەتی كوردایەتی لەخەبات بەردەوام دەبینو لەو تێڕوانینەشەوە
سەرنجەكانی لەسەر ماددەی 140 خستەڕوو.
هەر لەچوارچێوەی وتەكانیدا هەڤاڵ
لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، بەشرۆڤەكردنی كۆی بارودۆخی ناوچەكە، ڕوداوەكانی
سوریاو ڕۆژئاوای كوردستان بەتایبەتی، سەرنجەكانی لەسەر كۆنگرەی جنێف دوو
خستەڕوو، وتی: كۆنگرەكە نەیتوانی بچوكترین كێشە چارەسەر بكاتو ئالۆزی دۆخی
جیهانو شلەزاوی وڵاتانی رۆژهەڵاتو بەرژەوەندیی دەوڵەتە زلهێزەكانی
دنیاشی بەیەكێك لەهۆكارەكان زانی.
راشیگەیاند: كۆنگرە نەك هەر نەیتوانی
لەدوای یانزە ڕۆژ هیچ یەكێك لەكێشەكان چارەسەر بكات، بەڵكو نەیانتوانی
لەسەر خشتەی ڕۆژانەی كارەكان ڕێككبكەون.
هەڤاڵ مەلا بەختیار، ڕایگەیاند: ئەمەش
مانای ئەوەیە كە ئەمجۆرە عەقڵە، ئەمجۆرە سیاسەتە، چۆتە ناو تونێلێكی
داخراوەوەو مایەی پرسیارە كە ئەو عەقڵانە چۆن دەتوانێ سەركردایەتی
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەنو كێشە گەورەكان چارەسەر بكەن.
بەشرۆڤەیەكی لۆژیكیانەش، هەڵبژاردنی
ڕابردوی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقی تاوتێكردو ڕەهەندو جیاوازییەكانی
هەڵبژاردنەكانی ئاییندەو گرنگییەكەی بەتایبەت بۆ ناوچە دابڕێنراوەكان
خوێندەوە، هەروەك پێویستی پەند وەرگرتنی لەئەزمونو هەڵبژاردنەكانی
ڕابردوو، لەپێناو چۆنێتی ڕاپەڕاندنی ئەركو جێبەجێكردنی بەپرسیارێتییەكان،
بەگرنگ ناساندو، ڕایگەیاند: پێویستە نرخو بەهای دەنگی خۆتانو نیعمەتی
ئیرادەی ئازادی خۆتان بزاننو وەك چاو بیپارێزن.
لەو تێڕوانینەشەوە ئاماژەی بەسیاسەتی
یەكێتییو هۆشیاری دەنگدانو لێپرسراوێتی تاك بەرامبەر پرۆسەكە ڕونكردەوەو،
وتی: "لەهەڵبژاردنی ئەمجارەدا، یەكێتیی ناو یەكێتیی دەخەینە ناو هەڵبژاردن
و خەونی ناحەزو نەیارانی لەچاڵ دەنێین".
هەڤاڵ لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، وتی: پێویستە كادرو هەڤاڵی یەكێتی، هەڵۆ ئاسا جوانترینو بەرزترین لوتكە بۆ نیشتنەوە ببینێت، نەك كێشەو گرفتە بچوكو لابەلاكانو لەو ڕووەشەو سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكانی ئاییندەدا، بەسەرەتایەكی نوێتر بۆ ئاوەدانكردنەوەی خانەقین پێناسە كرد.