به‌گوێره‌ی
ئامارێكی رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی، له‌ساڵی 2003 تا 2010دا
له‌ئیداره‌ی گه‌رمیاندا 65%ی كچان خه‌ته‌نه كراون، به‌ڵام
به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ساڵانی 2012و 2013، له‌سنوری گه‌رمیان هیچ
دیارده‌یه‌كی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه تۆمار نه‌كراوه، به‌وته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له‌گه‌رمیان،
یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوه
بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌كه.
له‌ماوه‌ی دو ساڵدا كچان خه‌ته‌نه نه‌كراون
سه‌رپه‌رشتیاری
لقی گه‌رمیانی رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی، رونیده‌كاته‌وه، به‌گوێره‌ی
ئه‌و ئامارانه‌ی له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانیانه‌وه ئاماده‌كراون،
له‌ساڵانی 2012و 2013 له‌سنوری گه‌رمیان هیچ حاڵه‌تێكی خه‌ته‌نه‌كردنی
مێینه تۆمارنه‌كراوه.
عاسی
فرود، رایگه‌یاند، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانیان له‌ماوه‌ی ئه‌و دو ساڵه‌دا
له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ئاماری
خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه بون، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌و دو ساڵه‌دا هیچ
حاڵه‌تێك تۆمارنه‌كراوه.
له‌دیارده‌وه ده‌بێت به‌حاڵه‌ت
به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنانی گه‌رمیان باس له‌وه‌ده‌كات،
له‌ماوه‌ی ساڵانی 2012و 2013دا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان هیچ
حاڵه‌تێكی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه تۆمارنه‌كراوه.
له‌میعه
محه‌مه‌د، وتیشی "به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ساڵانی رابردوودا خه‌ته‌نه‌كردنی
مێینه دیارده‌بوه، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و دیارده‌یه نه‌ماوه‌و بوه
به‌حاڵه‌ت، دیاریكردنی غه‌رامه‌یه‌كی قورس‌و هاوكات زیندانیكردن بۆ
ئه‌نجامده‌ران‌و هانده‌رانی ئه‌و دیارده‌یه كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر
كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌كه هه‌بوه".
ناوبراو
باسی له‌وه‌شكرد، كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه له‌سنوره‌كه‌دا،
ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه خێزانه‌كان‌و كۆمه‌ڵ هۆشیارییه‌كی باشیان هه‌یه
سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی خه‌ته‌نه‌كردنی كچان.
ناوبراو
باس له‌وه‌شده‌كات، یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی رۆڵی
له‌كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا هه‌بوه، چونه به‌پێی ئه‌و یاسایه
خه‌ته‌نه‌كردنی كچانی به‌تاوان ناوبردوه.
تائێستا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كراوه
به‌ڕێوه‌به‌ری
سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ڕگه‌زی مێینه
له‌گه‌رمیان، رایده‌گه‌یه‌یه‌نێت، له رابردودا، یه‌كێك له جۆره‌كانی
توندوتیژی كه‌به‌رامبه‌ر به ژنان په‌یڕه‌و كراوه، خه‌ته‌نه‌كردن بوه،
كه‌مبونه‌وه‌شی ئاماژه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره، ده‌بێت رێگری بكرێت له‌سه‌ر
هه‌ڵدانه‌وه‌ی دیارده‌كه.
ڤیان
سابیر، وتیشی "تائێستا بۆ حاڵه‌تێكی خه‌ته‌نه‌كردن له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا
به‌و یاسایه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌كراوه، به‌ڵام بونی
یاسایه‌كی له‌وجۆره مایه‌ی دڵخۆشی‌و دڵنیابونه‌وه‌یه، له‌وه‌ش گرنگتر،
كاركردنه به‌یاساكه.
"به‌گوێره‌ی
ئامارێكی رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی، له‌ساڵی 2003 تا 2010 له‌ئیداره‌ی
گه‌رمیاندا 65%ی كچان خه‌ته‌نه كراون، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه
له‌ساڵانی 2012و 2013، هه‌ر له‌وسنوره‌دا هیچ دیارده‌یه‌كی
خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه تۆمار نه‌كراوه"
سزای خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه
به‌پێی
یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی له‌هه‌رێمی كوردستان،
ژماره 8ی ساڵی 2011، له‌مادده‌ی دوه‌م، خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه
قه‌ده‌غه‌كراوه، به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م‌و دوه‌م له ماده‌ی شه‌شه‌می
هه‌مان یاسا، بڕی غه‌رامه‌و زیندانیكردن دانراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی
هانده‌ری خه‌ته‌نكردنن‌و هاوكات كاری خه‌ته‌نه‌كردنیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له
بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا هاتوه، هه‌ر كه‌سێك هانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی
خه‌ته‌نه كردنی مێینه‌یدا به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه‌له (1000000)
یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێ‌و له (5000000) پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر
نه‌بێ.
بڕگه‌ی
دوه‌میش تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی كرده‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردن ئه‌نجام
ده‌ده‌ن‌و تێیدا هاتوه، هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ی
ئه‌نجامدا یان به‌شداری تێدا كرد سزای به‌ندكردنی له (6) مانگ كه‌متر
نه‌بێت وه له (2) ساڵیش زیاتر نه‌بێت ده‌یگرێته‌وه‌و غه‌رامه‌كه‌شی لێ
وه‌رده‌گیرێ كه له (2000000) دو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێـت‌و له
(5000000) پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان به یه‌كێك له‌و مادده‌یه
سزا ده‌درێت.
كه‌لار - یادگار فه‌تاح