وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی پۆشینی جلی
نەتەوەیی دیاری دەكاتو، بەرێوەبەڕی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەش،
دەڵێت: لەم ڕۆژەدا دەوام ئاساییەو پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی
ئارەزوومەندانەیە.
هاجەر داود، وتی: دوای وەرگرتنی
ڕەزامەندی وەزیری پەروەردە ڕۆژی دوو شەممە 2014/3/10، دیاریكراوە بۆ
ڕۆژی پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی بۆ هەموو فەرمانبەرانو
مامۆستایانو قوتابیانو خوێندكاران.
وتیشی: لەم ڕۆژەدا دەوام ئاساییەو
پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی ئارەزوومەندانەیەو دوای ئەم ڕۆژە پشووی
بەهاری ساڵی خوێندنی 2013 – 2014، دەستپێدەكات.
جێی ئاماژەیە، دوای ئەوەی وەزارەتی
پەروەردە سێ ساڵ بەر ئێستا ئەم بڕیارەی دەركرد، لە ئێستادا سەرجەم
دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم لەم ڕۆژەدا جلی نەتەوەیی دەپۆشن.
هەروەها، بەهەمان شێوە كاتێك وەزارەتی پەروەردە بەر لە پێنج ساڵ ڕۆژی بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لە ناوەندەكانی خوێندن بەرز راگرت، دوای ئەو بڕیارەش ئێستا لەسەر جەم دامودەزگاكانی حكومەت ئەم ڕۆژە بەرز ڕادەگیرێت.