رۆژی 2/3 سەعات ( 3:30)دەقیقە لە یاریگای حەمەی كەریم بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حكومی و حزبی و كەسوكاری بنەماڵەی خوالێخشبوو و جەماوەرێكی وەرزشی زۆر لە وەرزشكاران و وەرزشدۆستان یاری كۆتایی خولی خوالێخۆشبوو شێروان شێروەندی تێكۆشەری كوردایەتی و ئەندامی سەركردایەتی ( ی . ن ك ) و لە نێوان هەردوو تیپی ( حەمەی كەریم و بەختیاری )دا ئەنجامدرا .
سەرەتایی یارییەكەش بە دەقیقەیەك وەستان بۆ رێزلێنان لە گیانی پاكی خوالێخۆشبوو شێروان شێروەندی و سەرجەم شەهیدانی كوردستان دەستیپێكرد ، یارییەكە ئاستێكی باشی هەبوو ( 3 – 0 ) تیپی حەمەی كەریم یارییەكەی بردەوەو نازناوی خولەكەی بەدەستهێنا و پاشان لە كۆتایدا خەڵاتی ناوبژیوان یاریزانانی هەردوو تیپ كرا .
شایەنی باسە خولەكەش لە لایەن لیژنەی تیپە میللییەكانی (حەمەی كەریم)ەوە بە ناوی خوالێخۆشبوو (شێروان شێروەندی) تێكۆشەری كوردایەتی و ئەندامی سەركردانی ( ی . ن ك ) بۆ ( 32 ) تیپ رێكخرابوو .
هادی ئەحمەد