نهێنییەكی رژێمی سەدام حسێن سەبارەت
بە داگیركردنی ڵاتی كوەیت ئاشكرا دەبێت كە ئەو رژێمە هەوڵی داوە
بەپێدانی بەشێك لە نەوت، وڵاتی میسر رازی بكات بە داگیركارییەكەی بۆ
وڵاتی كوەیت.
رۆژنامەی "ئەلوەفد"ی میسری لە زاری
ئەحمەد ئەبولغەیت وەزیری پێشووتری میسر بڵاویكردەوە رژێمی پێشووی عیراق
بە سەرۆكایەتی سەدام بڕیاری داوە بەشێكی نەوتی كوەیت بدات بە میسر،
گەر دان بنێت بەوەی كوەیت بەشێكە لە عیراق.
ئەحمەد ئەبولغەیت وتی: لە پەراوێزی
كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی كە 1990 لە قاهیرە
بەڕێوەچوو، لە وتووێژێكی نێوان عیسمەت عەبدولمەجید وەزیری دەرەوەی
ئەوكاتی میسرو سەعدون حەمادی وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی
عیراق، عیراق ئەو سەودایەی پێشكەش كرد".
ئاماژەشی بەوەدا دوای رەتكردنەوەی
سەوداكە لەلایەن لایەنی میسرییەوە، وتووێژەكەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی
میسرو عیراق زۆر توندبووەو سەعدون حەمادی هەڕەشەی كردووەو، وتوویەتی:
"لە كوەیت ناكشێینەوەو ئەوەی رووبەڕوومان ببێتەوە زۆر لەدەست دەداتو
دەستی ئەوانە دەبڕین كە هەوڵبدات كوەیتمان لێببات".
لە بەرامبەریشدا عیسمەت عەبدولمەجید وەڵامێكی توندی داوەتەوەو، وتوویەتی: "دەترسم دەستی عیراق ببڕدرێت".