بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای سەیدسادق، رایدەگەیەنێت: "تەرمی ئەو دوو كچەی لە گۆماوێكی قەزای سەیدسادق دۆزرانەوە خوشكی یەكن".
موقەدەم حەكیم عەزیز وتی: تەرمی ئەو دوو كچەی كە دۆزرانەوە لە سەیدسادق خوشكی یەكنو، تەمەنیان 16 و 18 ساڵە.
وتیشی: ماوەی 15 رۆژ دەبێت ئەو دوو كچە كوژراون.
راشیگەیاند: پێشتر ئەو دوو كچەو باوكیان سكاڵایان لەسەر یەكتر هەبووە بەهۆی كێشەی خێزانی خۆیانەوە.
روونیشیكردەوە: چاوەڕوانی وەڵامی پزیشكی دادوەری دەكەینو، دواتر دەست بەلێكۆڵینەوەكانیان دەكەین.