دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی رابردوودا یه‌ك هه‌زار حه‌ب له‌كۆگای نه‌خۆشخانه‌ی
گشتی كه‌لار دیارنه‌ما، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار بڕیاری راگرتنی
پزیشكێك و یارێدهدهرێكی پزیشكی ده‌ركرد.
موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن محه‌مه‌د به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان رايگه‌یاند: له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دیارنه‌مانی یه‌ك هه‌زار پارچه حه‌ب له كۆگای نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار، دادوه‌ر برِیاری راگرتنی پزیشكێك و یاریده‌ده‌رێكی پزیشكێكی ده‌ركرد.
وتیشی: دوو پاسه‌وانی كۆگاكه‌ش راگیراون و هاوكات فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ بهرِێوهبهری پێشووی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار، ده‌رچووه.
رونشیكرده‌وه: بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ر له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دیارنه‌مانی یه‌ك هه‌زار پارچه حه‌ب بووه له جۆری ئارتین، له كۆگای نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: برِیارهكهی دادگا به‌پێی ماده‌ی 340 له یاسای سزادانی عیراق ده‌ركراوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا یاریده‌ده‌ری پزیشكه‌كه ژنه‌و به‌كه‌فاله‌ت ئازادكراوه، جگه له‌وه‌ی كه به‌ڕێوبه‌ری پێشووی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه له‌ئێستادا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته به‌مه‌به‌ستی خوێندن.
سامان یاروه‌یس