مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی له هه‌ڵه‌بجه و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
*هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی نوێ پارێزگای خۆشه‌ویستی هه‌ڵه‌بجه
*كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه وتێكرای كوردستان
له ناخی دڵه‌وه پیرۆزبایی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی مه‌ڵبه‌ندی زانست و خوێنده‌واریی و پایته‌ختی دێرینی شاره‌زوورو ناوه‌ندی به دونیا ناسینی تراژیدیای كوردتان لێ ده‌كه‌ین، ئه‌م بڕیاره كوردستانییه له‌م سه‌روبه‌ندی یادكردنه‌وه‌ی قوربانیی گه‌وره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له رۆژی كاره‌ساتی گه‌وره‌ی 16ی سێ‌دا سه‌بوریی و دڵنه‌واییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره، بۆ شه‌هیده‌كانی، بۆ هه‌موو گه‌لی كورد له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا، هه‌ڵگری ده‌لاله‌تی گهوهرهشه بۆ هه‌رگیز له یادنه‌چوونی زامی هه‌ڵه‌بجه‌و په‌رۆشی به‌رده‌وامه بۆ به‌رزراگرتنی ناو و ناوبانگی هه‌ڵه‌بجه و زیندو هێشتنه‌وه‌ی لایه‌قی یادگاری شه‌هیدانی كیمیابارانه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه هه‌میشه ته‌قه‌لای نیشتمانیی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و سارێژكردنی زامی هه‌ڵه‌بجه كردووه و له‌سه‌ر راسپارده‌ی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال، له دوای روخاندنی رژێمی به‌عس له‌به‌غدا، كۆششه به‌راییه‌كانی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی دهستپێًكرد تا به‌مڕۆژه گه‌یشت كه حكومه‌تی كوردستان رێوشوێنی به پارێزگابوونی بڕیار دا و له‌سه‌ر ده‌ستی كورد خۆی ئه‌م هه‌نگاوه ده‌ستوورییه نرا، به‌م بۆنه‌یه‌وه وێرای ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه دوای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی، دوای دادگایی كردنی سه‌رانی رژێمی كیمیاوی و به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌ركی قورس‌تر ده‌ستپێده‌كات كه به‌هه‌موو لایه‌كمان وا بكه‌ین پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌هه‌ق پارێزگا بێت و هه‌موو موقهوماتی ئیداری وخزمه‌تگوزاری شایانی بۆ دابین بكه‌ین، هه‌ڵه‌بجه وه‌كو چۆن نموونه‌یه بۆ قوربایندان بشیكهینه نموونه‌ی پارێزگای ئاوه‌دان و بوژاوه كه هه‌موو دونیا شایه‌تی بۆ بدات و بڵێ :به‌عس رووخانی به‌ڵام گه‌لی كوردستان و حكومه‌ت و هێزه سیاسییه‌كانی كردویانه‌ته مه‌ڵبه‌ندێكی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانی و ژیاندۆستی.
جارێكی تر پیرۆز له ئێوه و له‌خۆشمان و له هه‌موو گه‌لی كورد

مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
14-3-2014