یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی
ده‌ربه‌ندیخان-ی سه‌ربه ئاسایشی گه‌رمیان سێ تۆمه‌تباری ده‌ستگیركرد، كه
دورشم و بانگه‌وازی گروپه ئیسلامییه توندره‌وه‌كانی وه‌ك (داعش) یان
له‌سه‌ر دیوار‌و شوێنه گشتیه‌كانی شارۆچكه‌كه نوسیوه‌و بڵاوكردۆته‌وه .
له‌وباره‌یه‌وه عوسمان
عه‌بدولكه‌ریم به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی ئاسایشی
گه‌رمیان رايگه‌یاند: دوای به‌دواداچوون و چاودێری وورد، سێ
كه‌سیان ده‌ستگیركردووه كه تۆمه‌تبارن به نوسینی ئه‌و دروشمانه‌ی گروپه
ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان له‌سه‌ر دیوار‌و شوێنه گشتییه‌كانی شارۆچكه‌ی
ده‌ربه‌ندیخان.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و سێ
تۆمه‌تباره كوردن و خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخانن و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 17 بۆ 28
ساڵاندایه‌و هه‌رسێكیان دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان به كاره‌كاندا ناوه
كه كردوویان، كه بریتیبووه له بڵاوكردنه‌وه‌و نوسینی دورشمی گروپه
ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان له‌سه‌ر دیوار‌و شوێنه گشتییه‌كان و له ئێستاشدا
هه‌رسێ كه‌سه‌كه به‌مادده‌ی 4 ی تیرۆر ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له
رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
وتیشی: كه‌سێك له‌و سێ
تۆمه‌تباره چه‌كی بێ مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتووه‌و بێجگه له‌مادده‌ی 4 ی تیرۆر
له‌لایه‌ن دادگاوه به مادده‌ی 26 ی قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵگرتنی چه‌ك
ده‌ستگیركراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تائێستا دیارنییه كه‌ئه‌و سێ تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه سه‌ربه چ گروپێكی تیرۆریستین.
سامان یاروه‌یس