وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافو كاروباری
ئایینی، رایدەگەیەنێت: دوو گەنجی دانیشتووی هەڵەبجە لەشەڕی نێوان بەرەی
نوسرەو سوپای رژێمی سوریا، كوژراون.
مەریوان نەقشبەندی، رایگەیاند: ئەو دوو گەنجە ئامۆزای یەكنو لە نزیك ناوچەی رەققە، كوژران.
وتیشی: "تەمەنی یەكێكیان 21 ساڵەو ئەوی دیكەش 23 ساڵ".
راشیگەیاند: ئەو دوو گەنجە لە مانگی ئابی ساڵی رابردووەوە چوونەتە سوریاو پەیوەندییان بە بەرەی نوسرەوە كردووە.