8:43 ص
m11puk
رۆژی 6/3 سەعات (9:30)دەقیقە لە هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی شێروانە بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەیی كەلار و سەرپەرشتارانی پەروەردەیی وەرزشی و مامۆستایان و ژمارەیەك لە خوێندكاران یاری كۆتایی خولی تۆپی دەستی خۆێندنگا ئامادەییەكانی شاری كەلارو دەورووبەری لە نێوان هەردوو خوێندنگای ئامادەیی ( حەمرین و بەمۆ )دا ئەنجامدرا ، یارییەكە ئاستێكی باشی هەبوو ( 5 + 3 ) خوێندنگای حەمرین یارییەكەی بردەوەو نازناوی خولەكەی بە دەستهێنا . پاشان لە كۆتایدا خەڵاتی یاریزانانی هەردوو تیپ كرا ، شایەنی باسە خولەكەش لە لایەن بەشی وەرزشی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەیی كەلارەوە بۆ ( 11 ) خوێندنگای ئامادەیی شاری كەلارو دەورووبەری رێكخرابوو . هادی ئەحمەد