ئەڤین ئینجیر، كچێكی تەمەن ٢٩ ساڵانی كوردی نیشتەجێی سویدەو
كرایە سكرتێری گشتی رێكخراوی نێونەتەوەیی گەنجانی سۆسیال دیموكرات (IUSY).
ئەم رێكخراوە سەر بەڕێكخراوی جیهانی سۆسیالیست ئینتەر ناسیونالەو بارەگاكەی لەشاری ڤیەننای پایتەختی نەمسایە، ١٥٠ رێكخراو لەوڵاتە جیاجیاكانی جیهان تیایدا ئەندامن.
ئەو رێكخراوە وەك چەترێك وایە بۆ هەموو كۆمەڵەو رێكخراوەكانی پارتە سۆسیال دیموكراتەكانی جیهان، رێكخراوێكی سەربەخۆیەو بنكەیەكی راوێژكاری و دەستەیەكی ئابوری و كۆمەڵایەتی لە نەتەوە یەكگرتوەكاندا هەیە.

رۆژی ٢٨ی مانگی رابردوو لەكۆنگرەیەكی رێكخراوەكەدا كە
لەكۆبنهاگنی پایتەختی دانیمارك بە بەشداری ٣٥٠ ئەندام بەڕێوەچوو، ئەڤین
ئینجیر كە كچێكی كوردە بەسەرۆكی هەڵبژێردراو لەوتەیەكیدا لەبەردەم
ئەندامانی كۆنگرەدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كەوەك مرۆڤێك لە دیموكراتیترین
وڵاتی وەك سوید خەباتی كردوەو ئێستا لەسەر ئاستی جیهاندا برەو بەخەباتی خۆی
دەدات، لەپێناو گەشەكردنی دیموكراتی و بنەماكانی سۆسیال دیموكرات و
ئامانجە رەواكانی گەنجان و لاوان .
ئەڤین ئینجیر خەڵكی دیاربەكری كوردستانی باكورەو لەشاری
ئۆپساڵای سوید دەژیەت، ئێستا خوێندكاری بەشی یاسای زانكۆی
ئۆپساڵایە،چالاكوانێكی دیاری كۆمەڵگەی مەدەنیەو لەڕیزی رێكخراوەكانی
لاواندا كەسایەتیەكی دیارو چالاكە.
PUKmedia