لە دیداری نێوان خاتوو هێرۆ ئیبراهیم
ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانو، عەلی ئەدیب
وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی ناوەندی عێراقدا ئاماژە بە گرفتو
ناكۆكییەكانی ئەم دواییەی نێوان هەرێمو بەغدا كراو هەردوولاش جەختیان
لەسەر بەزووی چارەسەركردنی ئەو گرفتانە كردەوە، هەروەك ئاسۆی چارەسەركردنی
گرفتەكانیش خرانەڕوو كە چاوەڕوان دەكرێت بەم زوانە لە نێوان هەردوولادا
بێتە ئاراوە.
لەو رووەشەوە، خاتوو هێرۆ، رایگەیاند:
خوازیارین حكومەتی ناوەندی لە چوارچێوەی دەستورو یاسادا مامەڵە لەگەڵ
هەرێمی كوردستاندا بكاتو لە ماوەیەكی كەمدا هەنگاوی پێویست بنێت بۆ یەكلای
كردنەوەو چارەسەركردنی كێشەكان, خوازیاریش بوو هەرێم بەغدا لەبارەی ئەو
كێشەو گرفتانەی كە لەم دواییەدا هاتووەتە ئاراوە بگەنە خاڵی هاوبەشو
كۆتایی بەم گرفتانە بێت كە بووەتە ئاستەنگ لە بەردەم ژیانی رۆژانەی گەلی
عێراقو هەرێمدا.
لە بەرامبەردا وەزیری خوێندنی باڵای
حكومەتی ناوەندی پاش هەواڵ پرسینی سەرۆك مام جەلالو، ئومێدی زووگەڕانەوەی،
وتی: ئاسۆیەكی روون لە بارەی چارەسەركردنی گرفتو ناكۆكییەكانی نێوان
هەرێمو بەغدا هاتووەتە ئاراوەو چاوەڕوان دەكرێت زۆر نەبات ئەم گرفتانە
كۆتایی پێ بێت.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا باس لە
بارودۆخی سیاسیو ئەمنی عێراق كراو هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرتنەبەری هەر
هەنگاوێك كە لە بەرژەوەندی گەلی عێراقدا بێت.
لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا باس لە
باردۆخی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كراو لەم رووەوە، هێرۆخان،
رایگەیاند: یەكێتی روانگەیەكی گرنگو بەهێزی هەیە بۆ گرتنەبەری هەر
هەنگاوێكی پێویست كە خزمەت بە ئایندەو بەرژەوەندی باڵای یەكێتی بكات.
وتیشی: لە ئێستاشدا یەكێتی لە ئامادەكاریدایە كە بە گوڕو تینێكی بەهێزو تۆكمەوە خۆی بۆ قۆناغای بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی ئایندە عێراقو هەرێم ئامادە بكات.