وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ له دیداری
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی عیراق له‌سلێمانی به‌زمانی كوردی قسه‌ی كرد‌و
سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌و دیداره خواست و هه‌ر به‌زمانی كوردی هیوای زوو
چاكبوونه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال خواست.
ئه‌مڕۆ 4-3 به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق و كۆسره‌ت
ره‌سول عه‌لی و د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری ووزه‌ی عیراق و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام
په‌رله‌مانه‌كانی عیراق و هه‌رێم و چه‌ندین باڵوێزی وڵاتان و شاره‌زایانی
ئه‌كادیمی دیدارێك به دروشمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگه‌كانی
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد‌و تێيدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ به‌زمانی كوردی قسه‌ی كرد‌و سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌و
دیداره خواست و هه‌ر به‌زمانی كوردی هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆك
مام جه‌لال خواست.