تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

8‏/3‏/2014

تازەپێگەیشتوانی زێرەڤانی لە تازەپێگەیشتوانی شێروانەی بردەوە

رۆژی 7/3/ 2014 سەعات ( 3)ی عەسر لە یاریگای یانەی شێروانە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە وەرزشكاران و وەرزشدۆستان لە درێژەی یارییەكانی خولی تازەپێگەیشتوانی نایابی یانەكانی كوردستان هەفتەی هەشتەم ، تیپی تازەپێگەیشتوانی یانەی شێروانە میوانداری تیپی تازەپێگەیشتوانی یانەی زێرەڤانی كرد ، تایمی یەكەمی یارییەكە ئاستێكی باشی هەبوو بە مەبەستی گۆڵ تۆماركردن هەردوو تیپ چەند هێرشێكیان كردە سەر گۆڵی یەكتر  لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا و لە دەقیقەی (14)دا یاریزانی تیپی تازەپێگەیشتوانی زێرەڤانی ( كاردوخ عومەر) گۆڵێكی بۆ تیپەكەی تۆماركرد  و هەرلەم تایمەداو لە دەقیقەی ( 45+1 ) یاریزان (سەربەست حوسێن )دووەم گۆڵی  بۆ تیپی زیرەڤانی تۆماركرد ، ئەم تایمە ( 2 – 0 ) بە سوودی تیپی تازەپێگەیشتوانی زێرڤانی كۆتاییهات . لە تایمی  دووەمیشدا یارییەكە گۆڕاو ئاستێكی باشتری بەخۆوەبینی هەردوو تیپ بەردەوم بوون لە هێرشەكانیان بۆ سەر گۆڵی یەكتر، لە دەقیقەی (51)دا یاریزان (ئیبراهیم سەلیم ) سێیەم گۆڵی بۆ تیپی زێرەڤانی تۆماركرد، لە دەقیقەی (60)دا یاریزانی ( ئەحمەد ئەمیر ) چوارەم گۆڵی بۆ تیپی تازەپێگەیشتوانی زێرەڤانی تۆماركرد ،  لە دەقیقەی ( 71 )دا یاریزانی تازەپێگەیشتوانی شێروانە ( دانا كامەران ) گۆڵێكی بۆ تیپەكەی تۆماكرد ، لە دەقیقەی ( 84)دا یاریزان ( سەردار جبار ) گۆڵی دووەمی بۆ تیپی تازەپێگەیشتوانی شێروانە تۆماركرد .
سەرئەنجام یارییەكەش لە بەرژەوەندی تیپی تازەپێگەیشتوانی یانەی زێرەڤانی ( 4 – 2 ) كۆتاییهات .
هادی ئەحمەد