بهبۆنهی
23ههمین ساڵهی یادی راپهڕینه مهزنهكهی گهلی كوردهوه، قوباد
تاڵهبانی پهیامێك ئاڕاستهی هاووڵاتیان دهكاتو، دهڵێت: "یهكێتی
رێبهرایهتیو رێنوێنی سهركهوتن بوو".
دهشڵێت: سیحری ئهم شانازیانهش یهكێتی ریزهكانی گهلو یهكێتی ناو یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه.
دەقی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی:
هەڤاڵانی خۆشەویست
یادی راپەڕینی كوردستانو بەهاری ئازادیی گەلتان پیرۆز.
یادی سەروەری میلەتی راپەڕیو لەسەر
دەستی شەهیدو پێشمەرگەكانی شۆڕشی نوێتان پیرۆز، كە لە (5) ی ئاداری
دەروازەی راپەڕینەوە بۆ هەڵمەتو قوربانی شارە حەیاتەكەی سلێمانیو بەزانی
هۆلاكۆی سەردەم لە هەولێری قەڵاومنارە دەستی پێكرد تا بەزینی ستەمو
دیكتاتۆری لەدهۆكی دەلالو بۆ تاجی راپەڕین، لە كەركوك بتی دیكتاتۆریو
تەعریب رووخا.
لە هەموو ئەم وێستگە مەزنانەدا یەكێتی
رێبەرایەتیو رێنوێنی سەركەوتن بوو، هەوێنی ئەم سەركەوتنەو سیحری ئەم
شانازیانەش یەكێتی ریزەكانی گەلو یەكێتی ناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بووە.
شۆڕشی نوێ كە سەركەوتووەو گەلی كوردستان
كە سەربەرزەو یەكێتیش كە هەروا دەمێنێتو باڵا دەكات، بەم هەوێنی یەكریزی
یەك هەڵوێستیو یەك دەنگییەوە ئەركەكانی قۆناغی داهاتووی رادەپەڕێنێت.
پەیمانی یەكێتیانەو كوردانەی هەر
هەموومان، لە حزوری ئەم یادە نەتەوەییە مەزنەدا، هەر ئەوەیە كە لەبەر
سەرخستنی ئامانجەكانی یەكێتی پێكەوە بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارەی
ژیانی یەكێتی هەڵبگرین لە پێناو وێستگەكانی داهاتووش، وێستگەی هەڵبژاردنو
وێستگەی هەڵسانەوەو نوێبوونەوەو گەشەپێدانی یەكێتی كە هیچیان لە ئەركەكانی
راپەڕین كەمتر نین، شان بدەینە بەر ئەركی نیشتمانیی خۆمان.
نەسرەوتن تا سەركەوتنی كوردو یەكێتیو یەكێتی ناو یەكێتی، قیبلەنوماو ئامانجمان بێت.
هەڤاڵان، یەكێتییەكان، كوردستانییان، جارێكی تر یادی راپەڕینتان پیرۆزو هەر وەك هەمیشە مامی رابەرمان دەڵێت:
"هەمیشە هەرشادو سەربەرز و سەركەوتووبن".