ئه‌مڕۆ 26 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه.
له 16-3-1988 دا رژێمی له‌ناوچوی به‌عس هه‌ستا به كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و پێنج هه‌زار كه‌س له مناڵ و ژن و پیاو و پیرو گه‌نج شه‌هیدبووون و ژماره‌یه‌كی زۆریش ئاواره‌ی سنوره‌كانی ئێران بوون ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین كه‌س به‌و چه‌كه برینداربون و تا ئێستاش به ئازاره‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن.
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین مناڵی بێ باوك و دایك كرد‌و چه‌ندین دایك و باوكیشی له رۆڵه‌كانیان كرد‌و چه‌ندین خێزانیش سه‌رجه‌میان گیانیان له ده‌ستداو ته‌نانه‌ت باڵنده‌و گیانداره‌كانیش كۆتا رۆژیانبوو، ئه‌م كاره‌ساته چه‌ند باس بكرێت و یادبكرێته‌وه هێشتا كه‌مه.
له‌كاتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه جگه له كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ وڵاتێكی تر یارمه‌تی دانیشتوانی ئه‌و شاره‌یان نه‌داو ته‌نانه‌ت وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانیش بێده‌نگبوون له‌ئاست ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه.
كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه‌و یه‌كێكه له سیمبوله‌كانی گه‌لی كورد دوای ئازادكردنی عیراقیش حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین بریندارانی ئه‌و كاره‌ساته‌ی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه بۆ چاره سه‌ركردن له كابینه‌ی شه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی د.به‌رهه‌م ساڵح پێشنیاركرا كه هه‌ڵه‌بجه بكرێت به پارێزگا‌و له‌ئه‌مساڵدا ئه‌و پێشناره چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و له‌رۆژی 13-3-2014 سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیمزای له‌سه‌ر پرۆژه یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه كرد.
هیوادارین كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به كاره‌ساتی جینۆساید له جیهاندا بناسێنرێت و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه یارمه‌تیده‌ری رژێمی به‌عسی له‌ناوچو بوون و چه‌كی كیمیاییان پێفرۆشتووه سزای نێوده‌وڵه‌تی بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ستای له‌و جۆره دووباره نه‌بێته‌وه.