سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئاماده‌بونی
سه‌رۆك مام جه‌لال له ئێستادا زۆر پێویستبوو بۆ هه‌رێمی كوردستان
به‌تایبه‌تی و عیراق به‌گشتی و له‌پاشان بۆ یه‌كێتیی.
نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی NRT رایگه‌یاند: ئاماده‌بونی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ئێستادا زۆر پێویستبوو هه‌م بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان و عیراقیش.
وتیشی: عیراق زۆر پێویستی به كه‌سایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌یه، چونكه سه‌رۆك مام جه‌لال كه‌سایه‌تییه‌كی هێمنی هه‌یه و ده‌یتوانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق له‌ژێر چه‌تری گفتوگۆدا كۆبكاته‌وه.
هه‌ر له‌و چاو پێكه‌وتنه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر سه‌رۆك مام جه‌لال ئێستا له عیراق یان له هه‌رێمی كوردستان بوایه بێگومان بارودۆخی نێوان به‌غداو هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌ده‌بوو.
له‌كۆتایی وته‌كانیدا سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال رایگه‌یاند: له خوای گه‌وره داواكارم كه شیفای سه‌رۆك مام جه‌لال بدات و به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناومان، چونكه عیراق زۆر پێویستی به كه‌سایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لاله.