تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

6‏/4‏/2014

یادی هه‌ڵبژاردنی مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق

ئه‌مڕۆ 9 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدڕاڵ.
له‌رۆژی 6-4-2005داو له‌ دانشتنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عیراق مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك كۆمارو عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك جێگری سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عیراقه‌وه‌ هه‌ڵبژێردران و له‌ كۆی (257) ده‌نگ (227) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا.

له‌هه‌مانكاتدا مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق وته‌یه‌كی پێكه‌شكردو سوپاسی ئه‌ندانامی په‌رله‌مانی كرد بۆ ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه‌ پێیان به‌خشیوه‌ وتیشی: ئه‌ركی سه‌رۆك كۆماری به‌ متمانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌م.

له‌ ساڵی 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر عیراق بۆ له‌ناوبردنی رژێمی به‌عس و پاش 20 رۆژ له‌ جه‌نگ زۆر به‌ ئاسانی ئه‌مریكا توانی بیێته‌ ناو خاكی عیراقه‌وه‌و هه‌ر له‌وكاته‌دا رژێمی به‌عس له‌ناوچوو له‌ هه‌مان ساڵدا حكومه‌تی كاتی دامه‌زرێندراو پاش دوو ساڵ واته‌ ساڵی 2005 له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق یه‌كه‌م پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ڕێوه‌چوو پاش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی  ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عیراق مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردرا.

جێی باسه‌ كه‌ مام جه‌لال یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماربوو پاش رووخانی رژێمی به‌عس كه‌ به‌ڕه‌سمی هه‌ڵبژێردراو هه‌روه‌ها یه‌كه‌مجاربوو سه‌رۆك كۆماری عیراق كورد بێت.

پاش ئه‌وه‌ش له‌ ساڵی 2010 بۆجاری دووه‌م هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رجه‌م عیراق به‌ڕێوه‌چوو له‌و ساڵه‌شدا به‌هه‌مان شێوه‌ مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌و تائێستاش به‌ڕێزیان سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدڕاڵه‌.