به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و
به‌ئاماده‌بوونی كاندیده‌كانی یه‌كێتیی له ناوچه‌كه، رێوڕه‌سمی
راگه‌یاندنی لیستی 266 و 77 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له گه‌رمیان
به‌ڕێوه‌چوو.
له وته‌یه‌كدا مه‌لا به‌ختیار وێڕای ئه‌وه‌ی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌راگه‌یاندنی لیسته‌كانی 266 و 77 ی یه‌كێتیی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئه‌و خزمه‌ت و ده‌ستكه‌وتانه‌ی لهكهلارو گه‌رمیانی ئه‌نفالستاندا به‌دیهاتوون، ئه‌وه‌نده زۆرن ئه‌گه‌ر به‌ره‌به‌ره باری ده‌روونی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌ژێر ئه‌و ته‌مومژه خراپه‌ی پڕوپاگهندهكاندا بڕه‌وێته‌وه، ئه‌وا دڵنیاین تاك به‌تاكی ئه‌م گه‌رمیانه شانازی به‌ده‌ستكه‌وته‌كانی ناوچه‌كه‌یانه‌وه ده‌كه‌ن.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی رایگه‌یاند: كاتێكیش راستییه‌كان حوكمی ئه‌قڵانی و بابه‌تی خۆیان ده‌ده‌ن، ئه‌وكاته خه‌ڵك خۆیان دێنه سه‌ر راستییه مێژووییه‌كان،
جه‌ختیشیكرده‌وه كه هیچ لایه‌ك ناتوانێت تاسه‌ر مێژوو چه‌واشه بكات.
له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه ئه‌و حزبانه‌ی ره‌گ و ریشه‌یان چۆته ناخی خه‌ڵك و قوڵایی مێژووه‌وه، هه‌میشه ئه‌و حزبانه ده‌ژێنه‌وه، سهردهكهونهوهو جڵه‌وی راسته‌قینه‌ی مێژووش ده‌كه‌وێته‌وه ده‌ست ئه‌وان.
راشیگه‌یاند: ئه‌مجاره به‌په‌یامی به‌خۆداچوونه‌وه به هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه به ره‌خنه له‌خۆگرتن ده‌ستمان به‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن كردووه‌و ره‌خنه له كه‌موكوڕییه‌كانی خۆمان ده‌گرین و چاره‌سه‌ریشیان ده‌كه‌ین.
مه‌لا به‌ختیار ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه هه‌روه‌ك چۆن شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین كه له‌ڕابردوودا له‌به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا ره‌ق بووین و چۆكمان دانه‌داوه‌و سازشمان نه‌كردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵام به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان نه‌رمین ئێستاش به‌هه‌مان شێوه سازش له‌سه‌ر مافی خه‌ڵك ناكه‌ین.
وتیشی: بهمیلـلهتهكهمان ده‌ڵێین به‌خۆماندا ده‌چینه‌وه‌و له‌به‌ر ره‌خنه‌كانی ئێوه ره‌خنه له‌خۆمان ده‌گرین، كهموڕییهكانمان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی یه‌كێتیی كه میلله‌ته‌كه‌مان ده‌ستنیشانی ده‌كات له‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه تا ده‌گه‌ینه كۆنگره به‌شی هه‌ره زۆریان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌مه ئه‌ركمانه له‌به‌رامبه‌ر میلـله‌ت ئازابین بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆماندا بچینه‌وه.
به ئاماژه‌كردنیش بۆ ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتیی دروشمبازو فریودهرنییه، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی رایگه‌یاند: ئێمه‌ی یه‌كێتیی حزبێك نین بۆ چه‌ند ساڵێك سه‌رمان هه‌ڵدابێت و دواتر بتوێینه‌وه، به‌ڵكو یه‌كێتیی حزبێكه كه قسه‌یه‌ك، په‌یامێك، بڕیارێك ده‌ده‌ین و یاسایه‌ك داده‌ڕێژین و به‌رپرسیاری مێژوویی ده‌بین بۆ به‌دیهێنانی، چونكه ده‌زانین میلـلهتهكهمان هه‌تا دێت هۆشیار ده‌بێت، بۆیه ئه‌و په‌یامه، ئه‌و قسه‌یه، ئه‌و یاسا‌و رێسایانه‌ی دایده‌نێین، خۆمان پێش لایه‌نه‌كانی تر جێبهجێیدهكهین.
مه‌لا به‌ختیار له‌و بڕوایه‌شه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه كاتێكیش به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه داوای لێبوردن ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی له‌م ناوچه‌یه كه منیش خۆم كوڕی ئه‌م ناوچه‌یه‌م له‌هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س و لێپرسراوێكی تر كردبێتی، ئه‌وا من خۆم به‌لێپرسراو ده‌زانم بۆیه له‌پێش هه‌ركه‌سێكه‌وه ره‌خنه له‌خۆم ده‌گرم و به‌ڵێن و په‌یمان ده‌ده‌م بۆ له‌مه‌ودوا چاودێرییه‌كی وردتری گه‌رمیان و مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان و خانه‌قین و كۆمیته‌و ئۆرگانه‌كان بكه‌م، له‌پێناو بوژاندنه‌وه‌ی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا له هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان ده‌پێچینه‌وه.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی راشیگه‌یاند: دڵنیابن هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناو یه‌كێتیی و له‌سایه‌ی یه‌كێتیی په‌روه‌رده بوون، له‌سایه‌ی یه‌كێتیی-ه‌وه ئازادن، ئێستاش هه‌ر به‌یه‌كێتییه‌وه ماون.
وتیشی: یه‌كێتییه‌ك ئه‌وه مێژووی بێت ئه‌وا به‌ده‌رس وه‌رگرتن له‌هه‌ڵه‌كانی ده‌توانێت ببێته‌وه به‌و یه‌كێتییه‌ی كه مێژوو بۆ قۆناغێكی كاتی هه‌ڵینه‌بژاردوه، به‌ڵكو بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی دیموكراسی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵیبژاردوه.
له‌كۆتایی وته‌كه‌شیدا مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند: هیوادارم ئه‌م رێوڕه‌سمه سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌تێكی ئاراستهكراوترو فراوانتر‌و به بهرنامهتربێت و خه‌ڵكی ناوچه‌ی گه‌رمیانیش به‌ئه‌زمونێكی زیاتره‌وه بێنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه هه‌رچییه‌ك بۆ ناوچه‌ی گه‌رمیان كرابێت، هێشتا وه‌ك یه‌كێتیی له‌پێناو ئایینده‌یه‌كی باشتر‌و گه‌شتردا خۆمان به‌قه‌رزارباری ئه‌م ناوچه‌یه ده‌زانین.