
یه‌ك شه‌ممه 6-4 چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پله باڵا له
سوپای عیراقدا هه‌واڵی كوشتنی ئه‌بو قاسم فه‌لوجی سه‌ركرده‌ی دیاری
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی له عیراق و شام (داعش) و به‌رپرسی
دروستكردنی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یان بڵاوكرده‌وه كه له
پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای عیراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زه‌راتی
ناوخۆوه كوژراوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكرد كه
له‌لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه توانیویانه زانیاری ته‌واوه‌تی له
باره‌ی شوێنی ئه‌بو قاسمه‌وه بزانن و دواتر له ناوچه‌ی به‌كر له
پارێزگای ئه‌نبار كوشتویانه.
هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له هه‌ریه‌كه
پارێزگای ئه‌نبار و فه‌لوجه‌دا، نوسینگه‌ی تایبه‌تی نوری مالیكی سه‌رۆك
وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه
چه‌كداره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام
ئاویان له ناوچه‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی عیراق بڕیوه.
ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه جه‌نگێكی خوێناوی له نێوان
چه‌كداره‌كانی داعش و سوپای عیراقدا له شاری فه‌لوجه و ئه‌نبار بوونی
هه‌یه كه به هۆیه‌وه سه‌دان هاووڵاتی ئه‌و دوو پارێزگایه گیانیان
له‌ده‌ستداوه.