فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر رایده‌گه‌یه‌نێ تیرۆریستانی داعش
چه‌ندین گه‌نجیان گوللـه باران كردوه ئێستا ته‌رمه‌كانیان بۆنی كردوه،
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات له‌ناوچه‌كانی تبج و نه‌قشبه‌ندیه‌وه پێشمه‌رگه
له‌پێشڕه‌ویدایه.
مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر له‌باره‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه له‌سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا رايگه‌یاند: له‌رۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌كه‌وه به‌ره‌و ناو جه‌له‌ولا
گه‌یشتونه‌ته بازگه‌كه‌ی ناوشارو له‌وێ سه‌نگه‌رمان گرتووه،
لهحهلوانیشهوه گه‌یشتوینه‌ته هه‌مان بازگه‌و هێزه‌كه‌مان له‌وێ
سه‌نگه‌ریان گرتوه‌و به‌ره‌و سه‌عدیه‌ش پێشڕهویمانكردوهو چوینه‌ته پێنج
كیلۆمه‌تری ناو سه‌عدیه، ئه‌گه‌ر سێ كیلۆمه‌تری تر بچینه پێشه‌وه
جه‌له‌ولا ده‌كه‌وێته پشتمانهوهو ئیتر داعش كۆتایی دێت.
راشیگه‌یاند:له‌به‌ری تبجهوه له‌لای قه‌ره‌ته‌په‌و نه‌قشبه‌ندیه‌وه پێشڕه‌وی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه‌و شه‌ڕ هه‌یه.
مه‌حمود سه‌نگاوی باسی
له‌وه‌شكرد كه ئه‌مڕۆ بۆخۆی سه‌ردانی ئه‌و رهبیانهی كردوه كه داعشی
تێدابوون، وتی: به‌داخه‌وه خه‌ڵكی زۆریان شه‌هید كردوه، كه ئێستا له‌ژێر
خۆڵدان و ته‌رمه‌كانیان بۆنی كردوه، دوێنێش دوو گه‌نجی تریان له‌و
شوێنانه گوللـهبارانكردوهو دوای ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه داوامان
له‌شاره‌وانی كردوه ئه‌و ته‌رمانه ده‌ربهێننه‌وه، باس لهوهشدهكرێت
داعش 25 گه‌نجی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولاو ناوچه‌كه‌ی گوللـه بارانكردوه.
له‌باره‌ی ته‌رمی ئه‌و
داعشانه‌ی له‌ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دایه، سه‌نگاوی وتی: له‌ئێستادا
ته‌رمی پێنح داعش له‌ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دایه، ئێواره‌ی دوێنیش
ته‌رمی شه‌شی تریان له‌ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بوو، دواتر ئه‌وانه
له‌گۆڕستانی گوندێك كراون به‌ژێر خۆڵه‌وه‌و نازانین چه‌ندی تریشیان
لێكوژراوه.